موقتەدا سەدر: دەبێت ئۆپۆزسیۆن كار له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیدا بكات
موقته‌دا سه‌در له‌تویتێك و پەیامێكدا كە له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆیدا بڵاوی كردەوە دەڵێت:ئه‌گه‌ر بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵی بۆ ڕاگرتنی كاتیی كاره‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان به‌بێ فشار بێت هه‌نگاوی یه‌كه‌مه بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئۆپۆزسیۆن له په‌رله‌مان و په‌نا نه‌بردنه‌به‌ر توندوتیژی به‌رامبه‌ر به پێكهێنانی حكومه‌تی زۆرینه‌ی نیشتمانی.
سەدر هەروەها دەڵێت: نابێت ئۆپۆزسیۆن تەگەرەی سیاسی دروست بكات، چونكه به‌رژه‌وه‌ندیی جەماوەر له به‌رژه‌وه‌ندیی هەموو حزب و مه‌زهه‌ب و سیاسەتێك به‌رزتر و گرانتره. هیواشی خواست كە ئۆپۆزسیۆن كار له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیدا بكات و ڕه‌چاوی مه‌رجه ده‌ستوورییه‌كان بكات ، تاكو پێكهێنانی حكومه‌ت خێرا بكرێت و، بۆ ئەوەی ئه‌ركه ئه‌منی و ئابووری و خزمه‌تگوزارییه‌كان و لێپرسینه‌وه له گه‌نده‌ڵكاران خێراتر بكرێت.
هه‌ر له درێژەی ئەو پەیامەی كە دوێنێ بڵاوی كردەوە ئاماژەی بەوە كرد كە پێویسته ئۆپۆزسیۆن و دڵسۆزان پێكه‌وه كاربكه‌ن بۆ ڕزگاركردنی عێراق له چنگی داگیركاری و ئاساییكردنه‌وه و تیرۆر و گه‌نده‌ڵی، داواشی كرد ئۆپۆزسیۆنێكی نیشتمانیی پێكبهێنن و پابه‌ندبن به ڕه‌وشته‌كانی حكومه‌تێكی زۆرینه‌ی نیشتمانییه‌وه.
شایانی باسە دادگای فیدڕاڵی عێراق لەسەر سکاڵایەکی پەرلەمانتاران مەحمود مەشهەدانی و باسم خەشان، بڕیارێكی دەركرد كە کارەکانی دەستەی نوێی هەڵبژێردراوی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق بەشێوەیەکی کاتی هەڵپەسێردرێت.