لە سایەی حوكمی تاڵیباندا ئازادی و مافی مرۆڤ لە ئەفغانستان زۆر پێشێلكراوە

لە سایەی حوكمی تاڵیباندا ئازادی و مافی مرۆڤ لە ئەفغانستان زۆر پێشێلكراوە

 

 

ڕێکخراوی چاودێریی مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاپۆرتێکی نوێدا هۆشداری دەدات لەوەی کە بەهۆی دەسەڵات گرتنەدەستی تاڵیبانەوە لە ئەفغانستان قەیرانی مافەکانی مرۆڤ و کارەساتی مرۆیی لە وڵاتەکە دا خێراتر کردووە. باس لەوەش دەکات کە مافەکانی ژنان و ئازادیی ڕاگەیاندن لە پاشەکشەدایە پاش ئەوەی ئەو گروپە ئیسلامییە کۆنترۆڵی ئەو وڵاتەیان کردووە.

 

لەم ڕووەوە پاتریشیا گاسمن یاریدەدەری هاوکاریکردنی کیشوەری ئاسیا لە دەستەی چاودێری کە بنکەکەیان لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکایە ئاماژەی بەوە كرد كە ئەفغانییەکان لەنێوان چەوساندنەوەی تاڵیبان و تارمایی برسێتی لەڕادەبەدەردا گیریان خواردووە.

 

حکومەتی کاتی تاڵیبان وێڕای جەختکردنەوە لەوەی کە ڕێز لە مافە مرۆییەکانی هەموو ئەفغانیەکان دەگرێت، بەڵام حکومەتی کاتی تاڵیبان بەردەوام سیاسەت و ڕێسا رادەگەیەنێت لە پێناو سنووردارکردنی مافەکانی ژنان لەو وڵاتەدا.

 

جێی باسە دەسەڵاتدارانی تاڵیبانیش بەرهەڵستکاران سەرکوت دەکەن، هاوکات سنوردارکردنی بەرفراوان لەسەر میدیاکان و هەروەها توندوتیژی دژ بە ڕۆژنامەنووسان بوونەتە هۆی داخستنی نزیکەی 70٪ ی تەلەفیزیۆنە ئەفغانییەکان و دەزگاکانی دیکەی هەواڵ و ڕاگەیاندن.

 

 

Top