نەوت لەهەڵكشانەو گوتارەكەی سەرۆكی بانكی ناوەندی ئەمەریكایی بارودۆخەكەی زیاتر بەرەو بەرزبوونەوە برد

نەوت لەهەڵكشانەو گوتارەكەی سەرۆكی بانكی ناوەندی ئەمەریكایی بارودۆخەكەی زیاتر بەرەو بەرزبوونەوە برد

گوتاری جیرۆم پاوڵی سەرۆكی بانكی ناوەندی ئەمەریكایی بەهای بەرمیلێك نەوتی بۆ سەرووی 83 دۆلار بەرز كردەوە ، ئەمەش دوای ئەوەی رایگەیاندبوو ئابووریی ئەمریکا بەردەوامە لە بەهێزبوونەوە و بەرگەی بەرزکردنەوەی سوودی بانکی دەگرێت.
جیرۆم پاوڵ هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە بەرزکردنەوەی سوودی بانکی لەسەرخۆ دەبێت و قۆناخ بە قۆناخ جێبەجێدەکرێت.
گوتارەکەی سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئەمریکا بە چەشنێک لە چەشنەکان بووەتە هۆکار بۆ ئەوەی وەبەرهێنەران پێشبینی بکەن کە خواست بۆ بەکارهێنانی نەوتی خاو لە ساڵی 2022 دا بەردەوام دەبێت لە بەرزبوونەوە.ئەمەش دوای ئەوەی لەم بەیانیەدا نرخی نەوتی برێنت بۆ 83 دۆلار و 94 سەنت مامەڵەی بەرزبووەوە . هەروەها هەر بەمیلێک نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 38 سەنت بەرزبووەوە بە 81 دۆلار و 60 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
ئیدوارد مۆیا، شرۆڤەکاری نەوتی سەر بە کۆمپانیای راوێژکاری ئۆاندا لەو بارەیەوە رایگەیاند، "گوتارەکەی جێرۆم پاوڵ سەبارەت بەوەی کە رێگەی ئاسایی بوونەوەی ئابووریی ئەمریکا رێگەیەکی درێژە لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا پاڵپشتی گەورە بۆ نرخەکانی نەوت دروستکردووە. سەرەڕای ئەوەش ئامارەکانی پەیوەست بە کەمبوونەوەی قەبارەی نەوتی یەدەکگراوی ئەمریکا پێشانی دەدەن خواست بۆ نەوتی خاو کەمترە لە ئاستی چاوەڕوانییەکان.
لەلایەكی دیكەوە كێشو گرفتەكانی كازاخستانیش هۆكارێكی دیكە بوون بۆ بەرزبوونەوەی بەهای نەوتی خاو.

Top