ئێران دەستیكردەوە بە دەرکردنی ڤیزای گەشتیاری بۆ هاووڵاتییانی ئەفغانستانی

ئێران دەستیكردەوە بە دەرکردنی ڤیزای گەشتیاری بۆ هاووڵاتییانی ئەفغانستانی

 

 

 

 

دوای نزیکەی 20 ڕۆژ لە ڕاگرتنی دەرکردنی ڤیزای ئێران بۆ هاووڵاتیانی ئەفغانستانی، کونسوڵخانەی ئێران لە پارێزگای هەرات لە ئەفغانستان، ڕایگەیاند: کە پرۆسەی ڤیزایان دەستپێکردووەتەوە.

لەدوای بڵاوبوونەوەی جۆرێكی نوێی ڤایرۆسی کرۆنا لە جیهاندا، ئێران بە بەشێوەیەكی كاتی ڤیزای بۆهاووڵاتیانی ئەفغانستانی ڕاگرت.

ڕۆژی دووشەممە 10ی کانوونی دووەم کونسوڵی ئێران لە هرات ڕایگەیاند: كە پڕۆسەی دەرکردنی ڤیزای گەشتیاری و چاوپێکەوتن لەگەڵ داواکارانی ڤیزا دەستی پێکردووە.

پرۆسەی ڤیزای ئێران لە کاتێکدا دەستی پێکردووە کە ئەمیرخان موتقی سەرۆکی باڵیۆزخانەی دەرەوەی تاڵیبان بەم دواییانە گەشتی بۆ تاران کردووە و لەگەڵ ژمارەیەک لە بەرپرسانی ئێرانی کۆبووەوە.

دوای ڕووخانی ئەفغانستان بە دەستی تاڵیبان، گەشتی هاووڵاتیانی ئەفغانستان لەو وڵاتە زیادی کرد و بەهۆی زۆری داواکردنی ڤیزا لە وڵاتانی دراوسێوە زۆر قورس بوو.

بەپێی ڕاپۆرتەکان لە بازاڕە ڕەشەکاندا نرخی ڤیزاکانی نێوان ئێران و پاکستان بۆ نزیکەی 1000 دۆلار بەرزبۆتەوە .

ئێستا دوای پێنج مانگ لە گەڕانەوەی تاڵیبان بەهۆی بڵاوبوونەوەی هەژاری و برسێتی و گرفتەکانی دیكە کە بەهۆی هاتنی تاڵیبانەوە دروست بووە هێشتا هاووڵاتیانی ئەفغانستانی بە دوای ڕێگایەکدا دەگەڕێن بۆ دەرچوون لەو وڵاتە و بازاڕی ڤیزا بۆ هەردوو وڵات زۆر گەرم بووە.  

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top