لە تۆڵەی كوشتنی قاسم سولەیمانیدا.. ئێران سزای بەسەر(51) ئەمریكیدا سەپاند

لە تۆڵەی كوشتنی قاسم سولەیمانیدا.. ئێران سزای بەسەر(51) ئەمریكیدا سەپاند

 

 

وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند كە لەسەر کوژرانی جەنەراڵ قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران، کە لەفرۆکەخانەی بەغدا لە هێرشێکی فرۆکەی بێفرۆکەوان لە ساڵی 2020 دا کوژرا، سزای بەسەر (51) ئەمریکی سەپاند،  بەپێی ئەم لێدوانە دەسەڵاتدارانی ئێران ڕێگە بە خۆی دەدات كە دەست بەسەر هەموو سامانێکی ئەو ئەمریکییانەدا بگرن کە لە ئێراندا هەیانە، بەڵام دیار نەبوونی ئەو سەرمایانە مانای ئەوەیە کە ڕەنگە ئەو سزایە ڕەمزی بێت.

 

وەزاەرتی ناوبراو لە ڕێی بەیاننامەیەكەوە دووپاتی كردەوە كە ئەو ئەمریكییانەی ناویان لەو ژماەیەدایە ڕۆڵیان هەبووە لە تاوانی تیرۆریستی کە لەلایەن ئەمریکاوە لەدژی قاسم سولەیمانی و هاوەڵەکانی ئەنجامدراوە. هەندێك لە سزاداراوەكان وەك جەنەراڵ مارک میلی سەرۆکی دەستەی ئەرکانی هێزە هاوبەشەکانی ئەمەریکا، و ڕۆبێرت ئۆبراین ڕاوێژکاری پێشووی ئاسایشی نەتەوەیی کۆشکی سپی.

 

شایانی باسە قاسم سولەیمانی، فەرماندەی هێزی قودسی ئێران ، لە ڕۆژی 3ی مانگی دوانزەی 2020دا بە فەرمانی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ، لە عێراق کوژرا.

 

 

Top