ئەمریكا هێزی پشتیوانی لە عێراقەوە بۆ خاكی سووریا گواستووەتەوە

ئەمریكا هێزی پشتیوانی لە عێراقەوە بۆ خاكی سووریا گواستووەتەوە

 

 

بە پێی هەواڵێكی ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركیا بە پشتبەستن بە چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه‌ بڵاوی كردووەتەوە،  سوپای ئەمریکا لە بەرامبەر ھێرشی گروپە چه‌كداره‌ بیانییەکانی پشتیوانیکراو لەلایەن ئێرانەوە، ھێزی پشتیوانی لە عێراقەوە بەرەو کێڵگە نەوتییەکانی حەسەکە و دێره‌زور لە سووریا گواستەوە.

 

ئاژانسەكە ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، پێرێ هه‌ینی لە رێگەی دەروازەی سنوریی وەلید گواستراونەتەوە بۆ بنکەی سەربازیی شەداددی لە حەسەکە و لەوێشەوە دوێنێ گواستراونەتەوە بۆ کێڵگەی نەوتی عومەر.

ئەو کاروانە سەربازییەی ئەمریکا کە لانیکەم  لە 30 بارھەڵگر پێكهاتوه‌، ئۆتۆمبێلی جۆری ھەمەر، قاسەی داخراو، تانک و ئۆتۆمبێلی کارکردن لەخۆدەگرێت و لە ئاسمانەوە لەلایەن دو ھێلیکۆپتەر و لە زه‌ویشه‌وه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) یاوەریی کراون.

 

شایانی باسە بەر چەند ڕۆژێك  لە ناوچەی مەیاددنی پارێزگای دێره‌زورەوە کە گرووپە چه‌كداره‌ بیانییەکان تێدایە، بە مووشەک ھێرش کرایە سەر کێڵگەی نەوتی عومەر کە سەربازانی ئەمریکای تیادا جێگیرکراوە.

Top