مه‌سروور بارزانیی هیوا، به‌رپرسیاریه‌تی، ئاوه‌دانی وچاكسازی ..
له سه‌ڕه‌تاوه ده‌مهه‌وێت جه‌خت له سه‌ر ئه‌و راستییه بكه‌مه‌وه كه ، هیچ حكوومه‌ت و وڵاتێكی ناوچه‌كه جیهان نییه كه بێ گیروگرفت و كه‌موكورتی نییه، ناشكرێت هه‌ر ڕووداوێكی سروشتی و ده‌ستكرد ڕووی دا، بڵێین خه‌تای سه‌رۆكی حكوومه‌ته و به‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم بگرین، ئه‌مه بێویژدانییه، ده‌بێت بزانین ئه‌و گۆجانی جادویی پێ نییه له یه‌ك ڕۆژدا گرفتی كه‌ڵه‌كه‌بووی چه‌ندان ساڵ چاره‌سه‌ر بكات، یان رووداوێك خوا هێنابێتی یه‌كسه‌ر شوێنه‌واری نه‌هێڵێت، به‌ڵكو پێویستی به كات و ده‌رفه‌ته.
له‌ماوه‌ی خزمه‌تكردن و هه‌نگاوه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی رێزدار مه‌سروور بارزانیی ، نه‌یارانی نێوخۆیی ودوژمنانی ده‌وروبه‌رمان به چه‌نگ و ددان ، هێرش و په‌ڵاماردانی میدیایی و ده‌روونی و چه‌واشه‌كاری و سیناریۆی زۆر مه‌ترسیدار و دوور له ڕاستییه به‌ربوونه گیانی په‌یكه‌ری پۆڵایینی ئه‌م كیان و حكومه‌ته ده‌ستیان كرد به درووستكردنی گومان و ڕه‌شبینی و بێ ئومێدكردنی خه‌ڵك له پێناو دروستكردنی ناكۆكی و درز له نێوان حكومه‌ت و هاوڵاتیان ، ئه‌وانه‌ی كه تا دوێنی ویستیان له‌گه‌ڵ چاكسازی بوو ، بایانداوه بۆ دژایه‌تیكردنی چاكسازی به‌و مانایه‌ی كه حكومه‌تی كوردستان ناتوانێت هیچ هه‌نگاوێك بهاوێژێت ، به‌ڵام كاتێك بینی‌ام كه حكومه‌تی كوردستان له گشت بواره‌كاندا به‌تایبه‌ت چاكسازی ئیداری، دارای ، خزمه‌تگوزاری له گشت بواره‌كاندا و ئینجا چاكسازی و ئاسایش و سه‌قامگیری ، دیپلۆماسی و ته‌ندروستی هه‌نگاویی زۆری به‌ره‌و پێشه‌وه هاویشت ئه‌و ئاستی دژایه‌تیكردنه‌كان زیاتر بوون .
چونكه كار‌و كرده‌وه‌كانی سه‌رۆكی حكومه‌تی كوردستان و دڵسۆزی و خه‌مخۆرییان به‌رامبه‌ر هه‌ر رووداو و پێشهاتێكی نه‌خوازراو به‌رامبه‌ر به گه‌ل و نیشتیمانه‌كه‌ی ئه‌وا نه‌خشه و سیناریۆ وپیلانگێرییه‌كانی تووشی شكست كرده‌وه ، به‌تایبه‌ت كه له ماوه‌ی نزیكه‌ی سێ ساڵی رابردوو، ژماره‌یه‌كی زۆر قه‌یران و كۆسپی گه‌وره له به‌رده‌م كابینه‌ی نۆیه‌م دروستبوون كه بێ وێنه و بێ شومار بوون له‌گه‌ڵ كه‌له‌كه‌بوونی ده‌یان كێشه‌ی بێ چاره‌سه‌ركراویی حكومه‌ته یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی رابردوو، به‌ڵام به پشوودرێژی و لێزانی و هه‌ستێكی كوردپه‌وه‌رانه و ئیراده‌یه‌كی به‌هێز توانیی هه‌نگاو به هه‌نگاو به‌ره‌و پێشه‌وه بروات و هه‌موو ئه‌و لوغمانه‌ی به‌رده‌م پووچه‌ڵ بكاته‌وه .
سه‌رۆكی حكومه‌ت به كه‌سایه‌تی به‌هێزو پۆڵایینی ، توانیی له گۆڕه‌پانی خه‌بات وخزمه‌تكردن و به‌رپرسیاریه‌تیی له نێو دونیایه‌كی قه‌یران و كێشه وه‌ك چییایه‌كی پۆڵایین ئه‌ركه‌كانی جێبه‌جێ بكات و شان به‌تاڵ نه‌كان ، هه‌میشه و شه‌و رۆژی خستۆته سه‌ر یه‌ك وه‌ك فڕیادره‌سێك له پاڵ خه‌م و ناخۆشییه‌كانی گه‌له‌كه‌یدا و زۆر بوێرانه و وردبینانه له هه‌وڵی دۆزێنی چاره‌سه‌ری كێشه و گرفته‌كاندایه له پێناو خۆشگوزه‌رانی و ئومێد بۆ خه‌ڵكی كوردستان .
بۆیه، وه‌ك له رابردوو و ئێستا و داهاتووش ده‌بینرێت ، رێزدار مه‌سروور بارزانیی هه‌رده‌م به پاڵپشتی جه‌ماوه‌ری دڵسۆزی كوردستان كه هیوایه‌كی زۆریان له سه‌ر هه‌ڵچنییووه له هه‌وڵ و تێكۆشانه‌كانی به‌رده‌وامه چ له رووی سیاسی و دیپلۆماسی و ئیداری و ئابوورییه‌وه بۆ زیاتر دابینكردنی خۆشگوزه‌رانی و خزمه‌تكردنی به‌رده‌وام و سه‌ركه‌وتن و زیاتر گه‌شه‌سه‌ندنی هه‌رێمی كوردستان كه هیوا و ئومێدی نه‌ته‌وه‌یه‌كی له سه‌ر هه‌ڵچنراوه ، كاروانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی كوردستان زۆر به‌هێز و بوێرانه به‌رده‌وامه له سه‌ر چاكسازی و حكومڕانییه‌ك كه دژی نه‌یاران و گه‌نده‌ڵكاران و هه‌موو ئه‌وانه‌یه كه چاویان به شكۆ و ئیراده‌ی كورد وكوردستان هه‌ڵنایه‌ت.
بۆیه، مێژوویش گه‌واهیده‌ری ئه‌و ڕاستییه‌یه كه هه‌ر له سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی نۆیه‌م ، رێزدار مه‌سروور بارزانیی به حكوومه‌تی هه‌موو كوردستانیانی زانیووه وداوای كردووه هه‌مووان به‌شدار و پاڵپشتی بكه‌ین ، هه‌ر ئه‌وه‌ش وایكردووه رۆژ به‌رۆژ سه‌ڕه‌رایی هه‌موو كۆسپه‌كان و كاره به‌رده‌وامه‌كانی له وبواری چاكسازی و ئیداریی و دارایی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره تۆمار بكات ، چونكه ئه‌م كابینه‌یه نموونه و سیمایه‌كی جوانی حكومرانی هه‌رێمی كوردستان كه به هه‌موو بیروئایین و ئایینزاكان تێیدا رۆڵ ده‌بیین و ئه‌مه‌ش ئه‌و ستراتیژییه نه‌گۆڕه‌یه كه سه‌ركردایه‌تیی پارتی و سه‌رۆك بارزانیی له دوێنی و ئه‌مڕۆ وسبه‌یش به بیروباوه‌رێكی كوردستانیانه و نیشتیمانپه‌وه‌رانه خه‌باتیان بۆ كردووه و له ئێستای ته‌بایی و یه‌كهه‌ڵوێستی و كوردستانی به‌هێزدا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه .