ساڵی 2021 بازرگانیی نێوان هەرێمی كوردستان وئێران (11)ملیار دۆلار بووە
بزاڤی بازرگانیی نێوان كۆماری ئیسلامیی ئێۆان و هەرێمی كوردستان ڕۆژبەڕۆژ لە پەرەسەندندایە، قەبارەی ئاڵوگۆڕی بارزرگانی نێوانیان لە پارەوە زیادی كردووە، لەم ڕووەوە عەبدوڵڵا ئاکرەیی بەرپرسی پەیوەندییەکانی هەرێمی كوردستان و ئێران ئەمەی پشتڕاست كردەوە، زیاتر گوتی: پەیوەندیی هەرێم لەگەڵ ئێراندا زۆر پێشكەوتووە بە تایبەتی كە ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان عێراق و ئێران لە ساڵی ڕابردوودا گەیشتووەتە نزیكەی(11) ملیار دۆلار.
بەرپرسی پەیوەندییەکانی هەرێمی كوردستان و ئێران باس لەو (11) ملیار دۆلارە دەكات و دەڵێت كە لەم پارەیە نزیكەی چوار ملیار دۆلار بەر هەرێمی كوردستان و خاڵە سنووریەکانی دەکەوێت.
بۆ بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی نێوان ئێران و هەرێمی كوردستان عەبدوڵا ئاکرێی جەختی لەوە كردووەتەوە بڕیارە لەم مانگەدا شاندێکی باڵای ئێران سەردانی هەر یەك لەهەولێر و سلێمانی بكات.
شایانی باسە ھەرێمی کوردستان پشكی شێری كاڵاو شەمەك لە ئێران هاوردە دەكات، هەر بۆیە ساڵانە قەبارەیەكی زۆری ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان ھەرێمی كوردستان و ئێراندا بەڕێوە دەچێت.