لە مەراسمی دووعای ساڵی نوێ لە هندستان ژمارەیەک کوژراو و برینداری لێ كەوتەوە

لە مەراسمی دووعای ساڵی نوێ لە هندستان ژمارەیەک کوژراو و برینداری لێ كەوتەوە

 

لە کاتژمێرەکانی سەرەتای ڕۆژی شەممە، لە پەرستگایەک لە باکووری هندستان، بۆ نوێژی سەری ساڵ كۆبوونەوە و بەهۆی قرەباڵغی بەلایەنی کەم 12 کەس گیانیان لەدەستدا و 13 کەسیش برینداربوون.  بەرپرسێکی حکومەت بە ئاژانسی فەرەنسای ڕاگەیاند: ئەمە لە کاتژمێر 2:45 خولەکی بەیانی ، ڕوویدا و پێدەچێت ژمارەی کوژراوان و بریندارەکان زیاتر بێت، چونکە پەرستگاکە پڕبووە لە خەڵك و بەنیاز بوون  نەریتی نوێژی سەری ساڵ بەڕێوە ببەن. Kurdish (Central) translation. 

سەرۆک وەزیرانی هیندستان لە پەیامێکدا، سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانیان کرد و هیوای زووچاكبوونەوەی بۆ بریندارەکان خواست و گوتی: ئەو لەگەڵ بەرپرسانی ناوخۆ لە پەیوەندیدایە.

ڕووداوەکە لە پەرستگای ماتا ڤیشنو دیڤی ڕوویدا، کە یەکێکە لە پیرۆزترین پەرستگاکانی هند و لە دووری 30 کیلۆمەتر لە جامۆ لە هەرێمی کەشمیر.

پێش ئەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەست پێ بکات، ڕۆژانە 100 هەزار کەس سەردانی پەرستگاکەیان  دەکرد، بەڵام لەگەڵ بڵاوبونەوەی ئەو نەخۆشییە، بەرپرسان ژمارەی ئەو كەسانەی سەردانی پەرستگا دەكەن بۆ 25 هەزار کەس لە ڕۆژێکدا كەم کردەوە.

بەپێی هەندێک ڕاپۆرت و بە وتەی شایەتحاڵەکان، قەرەباڵغییەكە لە شوێنەكە زیاد لە پێویست بوو و ژمارەیەکی زۆر لە خەڵكەكە بەبێ مۆڵەت چوونە ژوورەوە. هەندێك ڕاپۆرتی دیكەش ئاماژە بەوە دەكەن كە مشتومڕ لە نێوان ژمارەیەك سەردانیكەر هەبووە.

 

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

 

لە مەراسمی دووعای ساڵی نوێ لە هندستان ژمارەیەک کوژراو و برینداری لێ كەوتەوە
Top