سه‌رۆك بارزانی واتا ئاشتی و سه‌قامگیری و كردنه‌وه‌ی گرێکوێرەکان...

سه‌رۆك بارزانی واتا ئاشتی و سه‌قامگیری و كردنه‌وه‌ی گرێکوێرەکان...

مێژووی خه‌باتی ده‌یان ساڵه‌ی كورد و كوردستان ، هه‌ڵگری به‌رپرسیاریه‌تی به‌ خوێن و گیان و له‌ سه‌ختترین و ئاڵۆزترین بارودۆخه‌ ناوچه‌یی و عێراق و جیهانییه‌كاندا ، توانیوێتی وه‌ك میراتهه‌ڵگری شۆرٍش و راپه‌ڕینه‌كانی رابردوو كه‌ ئامانجیان به‌ده‌سهێنانی مافی سه‌ربه‌خۆیی و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای كوردستان بوو و هه‌روه‌ها پارێزگاریكردن له‌ ئاڵای كۆماری كوردستان له‌ مه‌هاباد و ئینجا شۆڕشی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی و خۆراگری به‌رانبه‌ر كاردانه‌وه‌ و گشت ئه‌و پیلانگێرییانه‌ی كه‌ به‌دواییدا هاتن ده‌رخه‌ری ئه‌و ڕاستییانه‌كه‌ ،
دوێنی خه‌باتی شاخ و ئه‌مرٍۆیی خه‌باتی شارستانی و دیموكراسی پێمان ده‌ڵێت كه‌ سه‌رۆك بارزانی ته‌نها كه‌سایه‌تی، سیاسه‌توان و سه‌ركرده‌یه‌ك نییه‌، به‌ڵكو، مێژووی پر شانازی و سه‌ره‌وری ده‌یان ساڵه‌ی بزاڤی رزگاریخوازی گه‌له‌كه‌مانه‌، پێشمه‌رگه‌ و ڕێبه‌ری ده‌ستكه‌وته‌ نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌كانی كورد وكوردستانه‌ ، بۆیه‌، ناوی پێشمه‌رگه‌ و سه‌رۆك بارزانی به‌سه‌ بۆ ئه‌وه‌ی مێژووی بزاڤی ڕزگاریخوازی گه‌له‌كه‌مان و تێكۆشان و قوربانیدانی گه‌له‌مان ببێته‌ باسو وخاس هه‌مووان .
ناكۆكییه‌كان ریشه‌یه‌كی قوڵیان له‌ عێراق داكوتاوه‌ و گه‌لی كورد كه‌ خاوه‌ن پرسێكی جیاوازه‌ دوو له‌ تائیفیه‌ت و مه‌زهه‌بییه‌ت ، خاوه‌ن كێشه‌ی خاك و نیشتمانه‌كه‌یه‌تی كه‌ سه‌ده‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر به‌ زۆر لكێنراوه‌ و تا به‌ ئه‌مرٍۆ نه‌توانراوه‌ ئه‌و كێشانه‌ چاره‌سه‌ر بكرێن . سه‌ره‌رایی ئه‌وه‌ی 16 ساڵه‌ سه‌ركردایه‌تیی سیاسی كورد به‌ هه‌موو تواناوه‌ به‌ تایبه‌ت شه‌خسی سه‌رۆك بارزانیی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی عێراق هه‌وڵی دا تا عێراق له‌ چوار چێوه‌ی دیكتاتۆری و خۆسه‌پاندن به‌ ئاراسته‌ی ده‌سه‌ڵاتێكی دیموكراسی ببات ،به‌ڵام ده‌ركه‌وت كه‌ زێهنیه‌تی تایفه‌گه‌ری و مه‌زهه‌بی و شۆڤێنی زاڵتر بووه‌ ، هه‌ر ئه‌وه‌ش بوو وایكرد كه‌ تا به‌ ئه‌مرٍۆ عێراق به‌ ئاقارێكی نادیار هه‌نگاو بنێ‌ .
بۆیه‌ ، سیاسییه‌كانی عێراقیش باش ئه‌و راستییه‌ ده‌زانن كه‌ ئه‌گه‌ر ڕێگه‌یه‌ك هه‌بێت كه‌ ئێمه‌ نزیك بكاته‌وه‌ له‌ چاره‌ كردنی كێشه‌كان سه‌رۆك بارزانی یه‌كێكه‌ له‌و ڕێگانه‌، سه‌ردانی سه‌رۆك بارزانی بۆ به‌غدا و دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی عێراق ئه‌وه‌ ده‌سه‌ڵمێنێت كه‌ زۆرجار گوتوومانه‌، مێژوو سه‌ركرده‌ دروست ده‌كات، له‌ ساڵی هه‌شتاكانه‌وه‌ وه‌ره‌ سه‌رۆك بارزانی له‌ عێراق و ناوچه‌كه‌ سه‌نگ و قورسایی خۆی هه‌یه‌، ڕه‌نگه‌ هه‌ندێك لایه‌ن باس له‌وه‌ بكه‌ن، سه‌رۆك بارزانی تا ئێستا بانگه‌شه‌ی بۆ سه‌ربه‌خۆی كوردستان ده‌كرد، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ریفراندۆمی ئه‌نجامدا، ئه‌وانه‌ به‌ هه‌ڵه‌ سیاسه‌تی سه‌رۆك بارزانی ده‌خوێنه‌وه‌، چونكه‌ پێش ریفراندۆم و دوای ریفراندۆم سه‌رۆك بارزانی به‌رده‌وام جه‌ختی له‌وه‌ ده‌كرده‌وه‌ یه‌كه‌م هه‌نگاو دوای ریفراندۆم ده‌بێت دانوستاندن له‌گه‌ڵ به‌غدا بكه‌ین، هه‌تا ئێمه‌ به‌شێك بین له‌ عێراق، بۆیه‌ تاكه‌ ڕێگا ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌ولێر و به‌غدا دانوستاندن بكه‌ن.
هه‌ر بۆیه‌ ئه‌و پێشوازیه‌ گه‌رمه‌ی كه‌ له‌ ماوه‌ی رابردوو له‌ سه‌رۆك بارزانی كرا، نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌موو لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ سه‌رۆك بارزانی ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك ڕابگه‌یه‌نێت و لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان كۆبكاته‌وه‌ و چاره‌سه‌رێك بۆ بارودۆخی عێراق بدۆزێته‌وه‌. به‌ دڵنییاییه‌وه‌ ئه‌و لایه‌نانه‌ی وا بیریان ده‌كرده‌وه‌ كه‌ پاش 16ی ئۆكتۆبه‌ر ده‌توانن كیانی هه‌رێمی كوردستان، كه‌ كیانێكی ده‌ستوورییه‌ لاواز بكه‌ن و نه‌مێنێت، هه‌تا سه‌ركردایه‌تی كورد له‌ كوردستان كه‌ سه‌رۆك بارزانی و پارتیه‌، به‌ركه‌نار ده‌كه‌ن، گه‌یشتوونه‌ته‌ ئه‌و بڕوایه‌ كه‌ ئه‌وه‌ بۆ ئه‌وان خه‌یال بووه‌، بۆیه‌ كه‌سی عاقل زه‌حمه‌ته‌ جارێكی دیكه‌ په‌نا بباته‌ به‌ر ئه‌و شتانه‌ی كه‌ له‌ دوای 16 ئۆكتۆبه‌ر كران.
به‌دڵنییایه‌وه‌، هه‌موو ئه‌و رووداو و پێشهاتانه‌ی كه‌ له‌ قۆناغی ئێستای خه‌باتی ره‌وایی گه‌له‌مان روو ده‌ده‌ن ، خوێندنه‌وه‌ی وردبنیانه‌ و ژیرانه‌ی سه‌رۆك بارزانییه‌ كه‌ به‌رانبه‌ری به‌ گه‌ل و ده‌ستكه‌وته‌كانی له‌لایه‌ن نه‌یارانی گه‌له‌مان ئه‌نجام ده‌ده‌رێت ، به‌شێكی گه‌وره‌شی بۆ خۆراگری گه‌له‌مانه‌ و به‌شێكی تریش بۆ سازش نه‌كردنی و رابه‌رایه‌تییه‌كی حه‌كیمانه‌ی سه‌رۆك بارزانییه‌ به‌رانبه‌ر دوژمنان و داگیركه‌ران ئه‌وانه‌ی تا ئێستا هه‌وڵی بێهود ده‌ده‌ن بۆ وه‌ستاندنی كاروانی بزاڤی رزگاریخوازی كوردستان .گه‌لی كورد تا خاوه‌نی پێشمه‌رگه‌ و سه‌رۆك بارزانی بێت و تاخاوه‌ن كوردێكی خۆراگر و نه‌ته‌وه‌په‌وه‌ری بێت ، ئه‌وا هیچ دوژمن و ناحه‌زێك ناتوانێت كاریگه‌ری له‌ سه‌ر هه‌ست و باوه‌ری نیشتیمان په‌وه‌ری دابنێت ،
بۆیه‌، هه‌رده‌م هه‌موو كوردێكی دڵسۆز و نیشتیمانپه‌وه‌ر به‌ متمانه‌یه‌كی زۆره‌وه‌ ده‌روانێته‌ سیاسه‌ته‌كانی سه‌رۆك بارزانی و باش ده‌زانن كه‌ دۆز و كاروانی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یمان و ئاڵای پیرۆزی كوردستان له‌ ده‌ستێكی ئه‌میندایه‌، له‌ سایه‌ی ته‌مه‌نێكی پر خه‌باتی پێشمه‌رگایه‌تی و سیاسی و خه‌بات و قوربانیداندانی سه‌رۆك بارزانیدا ، له‌ ئه‌نجامدا ئه‌و ئامانجه‌ ره‌وایه‌ ده‌بێت كه‌ خه‌باتی بێ‌ وچان و خوێن و گیانمان بۆی به‌خشی ، له‌ پێناو ژیانێكی پر له‌ سه‌ر بڵندی و پاراستنی مێژووی دوێنی پر قوربانیدان و شانازی و خۆنه‌چه‌ماندنی ئه‌مرۆمان .
به‌ دڵنییاییه‌وه‌ هیچ لایه‌نێك ناتوانێت به‌ ته‌نیا كێشه‌كان چاره‌ بكات، به‌ڵكو ده‌بێت چاوه‌ڕوان بین، سه‌رۆك بارزانی هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات بۆ چاره‌كردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، به‌س ده‌بێت به‌غداش بێته‌ پێشه‌وه‌ و ده‌رس له‌ رابردوو وه‌ربگرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ڕێگایه‌ك هه‌بێت كه‌ ئێمه‌ نزیك بكاته‌وه‌ له‌ چاره‌ كردنی كێشه‌كان سه‌رۆك بارزانی یه‌كێكه‌ له‌و ڕێگانه‌.

 

Top