یه‌كڕیزی نیشتیمانی بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌كان پێوستێکی گرنگی ئەم قۆناغەیە
دوای ئەوەی بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی سەبارەت بەپەسەندکردنی ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، راگەێندراکەئەم بڕیارەش ھەنگاوە دەستوورییەکان بەدوای خۆیدا دەھێنێت بۆ پێک‌ھێنانی کابینەی داھاتووی حکومەتی فیدراڵ.
بۆیەش گرنگەکورد لە بە‌غدا یەکدەنگ بێت، تاسەنگی کورد بەھێزبێت ،ومافەکانی خەلکی کوردستان بەدەستبێن وسازش لەسەرمافەدەستورییەکانی خەڵکی کوردستان نەکەن ،چونکە ئەگەر لە بە‌غدا کورد جیا بێت، بە جیاش مامەڵەی لەگەڵدا دەکەن.ئەمەش لەبەرژەوەندی گەلی کورددانییە،
راستەعێراق لە پیکهاتە و مەزهەبی جیاواز پێکهاتووە، بەلام نابێت مامەڵەی کوردستان لەگەڵ بە‌غدا بە کورسی بێت، چونکەگەلی کوردنەتەوەی دووەمە لە عێراقدا، بەڵام ئەگەر هەموومان پێکەوەبین بەهێزترین و حیسابی زیاترمان بۆ دەکرێت، ئەگەر خوانەخواستەجیاجیا بین، ئەوان بە دیدی خۆیان مامەڵەمان لەگەڵ دەکەن،ھێشتاھەلگرانی فەرھەنگی شۆڤینی ماون کەبەعس ئاسا بەرامبەرمافەکانی کوردبیردەکەنەوە،بەدرێژایی مێژووکێشەی گەلی کوردلەگەڵ عێراق کێشەی عەقڵیەتە، راستەلەدەستووری ھەمیشەیی عیراقدا ھاتووەکەدەبێت عیراق لەسەرھەریەک لەبنەماکانی ( رێککەوتن ،ھاوسەنگی ،بەشداری راستەقینە)بنیاتبندرێت ،بەلام بەداخەوەپێشێلی ئەم سێ پرەنسیپەیەکراوەھیچ تەوافوق وپارسەنگێکی شەراکەت نەماوە، بۆیەش دۆخەکەبەئەمرۆگەیشت ،ھەمووئەوپیلانانە وادەخوازێت زیاترلایەنەسیاسیەکان یه‌كڕیزی خۆیان رێكبخه‌ن و به‌یه‌كه‌وه به‌ره‌و ئامانجه‌باڵاكان هه‌نگاو بنێین.
لەرابردوو دانموونه‌ی زۆرمان هه‌یه، له‌و كاتانه‌ی لایەنەسیاسیەكان یه‌كڕیز وتەبابوون، ده‌ستكه‌وتی گەورەبەدەست ھاتوون ،له راپه‌ڕینی 1991 به یه‌كڕیزی لایه‌نه كوردستانییه‌كان ده‌ستكه‌وته‌كان چی بوون، بەھۆیەوە كیانێك دامەزرا ، كەلەساییەی دا بووینه خاوه‌نی په‌رله‌مان وحكومه‌ت .
ھەروەھاله كاتی ده‌ربازكردنی یاسای بودجه‌ی عێراق لەسالی رابردوودا، بینیمان چۆن به‌یه‌كڕیزی ئه‌و ئامانجه‌ش بپێكین،
ھەرئه‌و یه‌كڕیزییه ی كه له شه‌ڕی دژبەتیرۆرستانی داعش ھەموولایەنەكان به‌یه‌كه‌وه نیشاندا و ده‌ست له‌ناو ده‌ست رووبه‌ڕووی بووینه‌وه...
شتێكی زۆر ئاساییه حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان بیركردنه‌وه‌ی جیاوازیان هه‌بێت، به‌ڵام ده‌بێت هه‌ندێك سنوور و چوارچێوه هه‌بێت،لەپێناوی بەرژەوەندییەباڵاکانی کوردستان کاربکەن وبەرگری لەمافەدەستوورییەکانی خەلکی کوردستان بکەن ،
دەبێت زۆرراشکاوانەئاماژەش بەوراستیەبكەین
لەرابردوودا چەندپەرلەمنتارێکی كورد لەبەغدایەكدەنگ نەبووینەوكێشەناوخۆییەكانی ھەرێمیان بۆبەغدابردوەیان وەك كارتی فشاربەكاریان ھێناوەكە راستەوخۆزیانی ھەبووەلەسەرپێگەی كورد بۆیەش گرنگەلەم خولەدائەم کاربکرێت بۆدووبارەنەبوونەوەی ئەم جۆرەھەلسوکەوتانەکەتەنھابەزیانی خەلکی کوردستان تەواودەبێت ...
دەبێت لێرەوەئاماژەبەهه‌نگاوه‌كانی سەرۆک مسعودبارزانی وپارتی دیموکراتی کوردستان بکەم وەک مەزنترین حزب لەسەرئاستی عێراقداکاریانکردوە بۆدروستکردنی یه‌كڕیزی و ده‌سته‌به‌ری مافه‌كانی گه‌لی كوردستان لەبەغدا لەرابردووئێستادا ،تەنانەت ھیچ کاتێک لەگەڵ پەرتەوازەبوونی نێوماڵی کورد دانەبووینە، بۆیە زۆرجار بەرژەوەندیەکانیان کردووەتە قوربانی یەکریزیی لایەنە کوردستانییەکان ودەستبەرداری پۆست ومافەکانی خۆیان بووینەبۆلایەنەکان ،