بوومەلەرزەیەكی 7.5 دوورگەی كرێتی یۆنان و ئیسرائیل و میسری هەژاند
بەرە بەیانیی ڕۆژی چوارشەممە 29ی کانوونی یەکەم، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 7.5 لە پێوەری ڕیختەر دوورگەی کرێتی یۆنانی هەژاند. هەروەها لە ئیسرائیل و میسریش هەست بە بوومەلەرزەکە کرا.
ڕووپێوی جیۆلۆجی یۆنانی گوتی: بوومەلەرزەكە لە کاتژمێر ٥ ی بەیانی . و لە دوورگەی كرێتی دەریای سپی ناوەڕاست چەقیوە، پەیامنێری یۆرۆنیوز لە ئەسینا دەڵێت: بومەلەرزەکە بەتەواوی لە پایتەخت هەستی پێکراوە و خەڵک دەترسن هەرچەندە تا ئێستا هیچ زانیارییەك لەسەر زیانی گیانی و بریندار بوون بڵاو نەكراوەتەوە،
سەنتەری بومەلەرزەی دەریای ناوەڕاست گوتی: بومەلەرزەکە لە قوڵایی 80 کیلۆمەتردا ڕوویداوە، بەڵام ڕووپێوی جیۆلۆجی یۆنانی دەڵێت: کە ناوەندی بوومەلەرزەکە لە قوڵایی 42 کیلۆمەتردا بووە، لە مانگی تشرینی یەکەم بوومەلەرزەیەکی گەورە دوورگەکانی یۆنانی لە دەریای ئیجە هەژاند و زیانی زۆری لێکەوتەوە.
گوڵان: سەردار خەلیل