ناكۆكییەكانی نێوان روسیاو یەكێتی ئەوروپا لەسەر غاز ئاڵۆزتر دەبێت
لەزستانی ئەمساڵەوە گرژی و ناكۆكییەكانی نێوان روسیاو وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا لەسەر گازی سروشتی سەریهەڵداوە، بەتایبەتی لەسەر هێڵی گواستنەوەی گازی سروشتی یاماڵ كە بەسنووری پۆڵەنداو بیلاروسیا تێدەپەرێت و لەگەڵ ئاڵۆزبوونی كێشەكانی نێوان ئەو دوو وڵاتە ئەم پرسە وەكو فشارێكی سیاسی و ئابووری بەكار دەهێنرێت. هەرچەندە رووسەكان ئەوەیان رەتكردەوە كە ئەوان بۆ پشتگیری بیلاروسیا بڕینی گازی سروشتی روسیا بۆ پۆڵۆنیاو ئەڵمانیا وەكو كارتێكی گوشار بەكارناهێنن بەڵام وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا لە ئێستاوە بەدوای بەدیلی ئەم لوولە كێشەی گازی روسیا دەگەڕێن، بەتایبەتی دوای ئەوەی لە21ی ئەم مانگەدا بەوتەی رووسەكان بەهۆی چەند گرفتێكی تەكنیكی یەوە گواستنەوەی گازی سروشتی بۆ ئەوروپا راگیرا كە ساڵانە نزیكەی 30 ملیار مەتر سێجا گازی روسیا رەوانەی ئەوروپا دەكرێت. لەگەڵ زیادبوونی گرژیەكانی رووسیا لەلایەك لەگەڵ ئۆكرانیا و لەلایەكی دیكە لەنێوان بیلاروسیاو پۆڵۆنیا مەترسیەكانی بەكارهێنانی ئەم لوولە كێشە زیاتر دەبێت