دوو برای ئەفغانستانی بەتۆمەتی کوشتنی خوشکیان لە ئەڵمانیا دەستگیر کران

دوو برای ئەفغانستانی بەتۆمەتی کوشتنی خوشکیان لە ئەڵمانیا دەستگیر کران

 

دوو برای ئەفغانستانی بەتۆمەتی کوشتنی خوشکەکەیان لە شاری بەرلینی ئەڵمانیا دەستگیر کران، براکان پێنج مانگ پێش ئێستا خوشکەکەیان کوشتووە بە هۆی هەبوونی ژیانێکی ڕۆژئاوایی.  

میدیاکانی ئەڵمانیا ڕایانگەیاندووە: کە ئەو دوو كەسە ئەفغانییە پێنج مانگ لەمەوبەر خوشکەکەیان کوشتووە، بە تاوانی کوشتن لە ژێر چاودێریدا بوون.

 تاوانباران كە تەمەنیان 24 ساڵ و 22 ساڵە، خوشکە گەورەکەیان کوشتووە، کە دایکی دوو منداڵە، بە پێشێلکردنی نەریتی ئەفغانی.

لێکۆڵەرەوانی ئەڵمانی دەڵێن:  5 مانگ پێش ئێستا ئەوان خوشکەکەیان بردووە بۆ شوێنێکی دوور و لەو شوێنە کوشوویانە، پاشان بە جانتایەکی گەورە تەرمەکەی هێنرایە ویلایەتی باڤاریا و بە خاك دەسپێردرێت.

هەروەها ڤیدیۆی گواستنەوەی تەرمی قوربانیەکە بە ئۆنلاین بڵاو کراوەتەوە کە براکان تەرمی خوشکەکەیان دەگوازنەوە .

پۆلیسی ئەڵمانیا لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندبوو: کە ئەو دوو برایە زۆر کاریان کردووە بۆ بەڕێوەبردنی شێوازی ژیانی خوشکەکەیان و فشاریان لەسەر کردووە ، ئەو دوو برایە لە ٤ی ئابی ئەمساڵەوە لە ژێر چاودێریدان  و خێزانەکەیان چەند ساڵێک پێش ئێستا لە ئەفغانستانەوە هاتوون بۆ ئەڵمانیا، ژنە قوربانییەکە كەدایکی دوو منداڵی بچوك بوو لە مێردە ئەفغانییەکەی جیاببووەوە.

 

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

 

 

Top