سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پيرۆزبايى له پارتى چاكسازيى توركمانى ده‌كات
به‌بۆنه‌ى ئه‌نجامدان و كۆتاييهاتنى پێنجه‌مين كۆنگره‌يانه‌وه، پيرۆزبايى له سه‌رۆكايه‌تى و ئه‌نجومه‌نى جێبه‌جێكار و ئه‌ندامان و دۆستان و لايه‌نگران و جه‌ماوه‌رى پارتى چاكسازيى توركمانى ده‌كه‌م، هيواى سه‌ركه‌وتنيان بۆ ده‌خوازم.
پشتگيريى له پێگه و ڕۆڵى پێكهاته‌كان له پرۆسه‌ى سياسيى هه‌رێمى كوردستان و عيراقدا ده‌كه‌ين و جه‌خت له پێكه‌وه‌ژيان و ته‌بايى و لێبورده‌يى له‌نێوان هه‌موو پێكهاته‌كانى گه‌لى كوردستاندا ده‌كه‌ينه‌وه.
هه‌ر سه‌ركه‌وتوو بن.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2021/12/28