سه‌ده‌یه‌ك هەوڵی شكستخواردوویی بە عێراقیكردنی كورد و كوردستان ..

سه‌ده‌یه‌ك هەوڵی شكستخواردوویی بە عێراقیكردنی كورد و كوردستان ..

سەدەیەك ، دوای دروستكردنی دەوڵەتێكی نەفرەتی و بەزۆر دروستكراو بەناوی عێراق تێدەپەرێت، كە دەیان شەڕ و قەیرانی بێ‌ كۆتایی بەرۆكی گرتووە، ئەوانەی لە رٍاستی ئەو دەوڵەتە دەستكرد وشەڕانگێزە گەیشتوون باش لەو ڕاستییە گەیشتوون كە دەسەڵاتدار یا ڕژێمەیەك لەدوای یەكەكانی بەغدا هەمیشە دەستیان سوور بووە بەخوێنی گەلی كورد هەر لە تیرۆرەوە بگرە تا چەكی كۆمەڵكوژ و كیمیاباران و زیندەبەچاڵ و گەمارۆ و برسیكردن ، لە راستیدا عێراق چەقۆیەكە بەدەست دەسەڵاتدارانییەوە كە هەركاتێك بەهێز ودەرفەتیان بۆ رٍەخسا بێت ، هەمیشە لە گەردەنی خەڵكی كوردستانیان داوە و هەوڵی قڕكردن و لەناوبردنیان داوە .

لە سەڕەتادا دەمهەوێت ئاماژە بە ڕاستییە بكەم بەتایبەت بەو حیزب ولایەنە عێراقچی بەناو كورد و ئەو كەسانەی بەدەوام دهۆڵی عێراقچێتی و خۆ ڕادەستكردن دەكوتن وهەوڵی بێهودە دەدەن ، لە ڕاستیدا سەدەیەك پێش ئێستا زڵهێزان لە پێناو بەرژوەندییە تایبەتی و شەخسییەكانیان گەورەترین هەڵەی مێژووییان ئەنجامدا ، داگیركەرانی فارس،تورك وعەرەب، ئەم هەڵ و هەوڵانەیان قۆستەوە تا بتوانن بە شێوەیەكی گشتی دەست بە سەر هەموو كوردستاندا بگرن و داگیری بكەن لە پاڵ ئەوەشدا بە زۆر زمان و خوێندن و نووسینی خۆیان بە سەر نەتەوەكەمان بسەپێنن .

دوژمنان و داگیركەران هەموو جۆرە چەك و سیناریۆ و جاشێك و حزبێك بە فیكری جۆراجۆر بەڵام دوور لە بیروباوەری كوردپەوەری و نیشتیمانپەوەری لە دژی كوردستان و پارتی و بارزانی بەكارهێنا و تاقیكردەوە ، هەموو كات شەڕی شكاندنی ئیرادەی ئێمەیان كردووە و بەردەوامیش لەلایەكەوە پێمان دەڵێن كە دەبێت بە زۆر عێراقی بن لەلایەكی دیكەوە خەونی ژێر دەستكردن و پلە دوویی دەبینن بە شێوەیەك چاویان بە ئازادی و گەشەسەندن و پێشكەوتنەكانی ئەم قەوارەیە كە بەرهەمی خوێنی شەهیدانە هەڵنایەت ..

لە رابردوو و ئێستاش ئەگەر پێینا بكرێت ، غەیرە كورد كە مەبەستم عەرەبە بێنە ناو سنوورەكانی كوردستان و ئینجا دیموگرافیا و جوگرافیاكەی بگۆڕن و بێجگە لەوەی سەپاندنی كەلتوور ومەزهەب وتایفە. ئینجا بواری هونەری بە زۆرناچاركردنمان بە گوێدان بە گۆرانی توركی ،عەرەبی و فارسی لە پێناو دوورخستنەوەمان لە ڕەسەنایەتیی كوردبوونی خۆمان لە پێناو ئەوەی شانازی بە كەلتووری خۆمان نەكەین و یانیش بەكەمی بگرین .

هەروەها لە رابردوو و ئێستا هەوڵی وێرانكردنی گوندو سەرچاوە ئاویی و خۆراكییەكان و ناچاركردنمان بە گۆچكردن بەرەو شارەكان داوە تا زیاتر كۆنترۆڵمان بكەن تا بمان كەن بە پاشكۆی ئابووری وەلاتەكەی خۆیان، ئەمرۆ مەترسیدارترین قۆناخە ، ئەمە جگەلەوەی دەستی وڵاتانی داگیركەری دیكەیشی بێجگە لە عێراق تێیدایە تا گەلی كورد لە هەموو روویەكی ئابوورییەوە سارد بكەنەوە و چۆن ئێستا لە رێگەی وشككردنی سەرچاوە ئاوییەكان بەناوی وشكەساڵی بەنیازن زیان لە هەنگاوەكانی سەربەخۆیی ئابووریمان بگرن .

لەلایەكی دیكەوە ،دوژمنانی نەتەوەكەمان بەردەوام لەهەوڵی ئەوە دان كە ، كوردەكان ببن بە ئەندام لە پارتەكانی دەوڵەتە داگیركەرەكان و بە ئایدۆلۆژیایی چەپ و بەناوی ئیسلام وئایین ئەویش لە پێناو دوور خستنەوەی لە بیروهزری كوردایەتیی و نیشتیمانپەوەری نموونەش زۆرن و بوونەتە بەكارهێنەرانی نەیارانی كورد و كوردستان .
دەمهەوێت ئەو راستییە بڵێم و هەموومان باش بزانین كە ئێمە خاكی كەسمان داگیر نەكردووە تا جیا بینەوە ، ئێمە تەنها لەسەر خاك و نیشتیمانی خۆمان داوای گەرٍانەوە و بەدەسهێنانەوە دەكەین عێراق دەولەتێكی بەناو فیدراڵی و دیموكراسییە ، گەرچی تا ئیستاش نەتەوەی سەردەستە باس لەوە ناكات. لەراستیدا كورد بەشێك نیە لە دابەشبون ، بەلكو كورد داگیركراوە و دەبێت سەربەخۆی دەوڵەت داوا بكات،چونكە خاكی كوردستان داگیركراوە ، نەك بەشێكە لەو وەلاتانە. و هەر وەڵاتێك بەشێكی داگیر كردوە و سەدەیەكە هەوڵەكانی بەعێراقیكردنی كورد وكوردستان شكستخواردوون.

 

Top