ئەمەریكا لە 2022 دەبێتە گەورەترین هەناردەكاری گازی سروشتی لەجیهاندا

ئەمەریكا لە 2022 دەبێتە گەورەترین هەناردەكاری گازی سروشتی لەجیهاندا

لە 2022 ئەمەریكا دەبێتە گەورەرتین هەناردەكاری گازی سروشتی لەجیهاندا ئەمەش دوای ئەوەی لەسەر ئاستی جیهان بەرهەمهێنانی گازی سروشتی لە هەریەك لەوڵاتانی قەتەرو ئوسترالیا زیاتر دەبێت، فەرمانگە وزەی ئەمه‌ریکا، پێشبینی دەکات ئاستی هەناردەی گازی سرووشتی ئەمه‌ریکا لە ساڵی 2022 بۆ 11 ملیار و 500 ملیۆن پێ سێجای رۆژانە بەرزبێتەوە. لە 2016ـەوە ساڵ لە دوای ساڵ هەناردەی ساڵ لە دوای ساڵ ئاستی هەناردەی ئەمه‌ریکا بەرزبووەتەوە و پێشبینی دەکەن لە ساڵی 2022 ئاستی بەرهەمهێنان بەرزتربێتەوە.
لەبەرامبەردا چین و گەورە وڵاتانی ئابووری دیکە لە ئەوروپا و ئاسیا هەوڵدەدەن بڕی پێویستی وزە هاوردەبکەن، ئەمه‌ریکاش خاوەن یەدەگێکی گەورەی سەرچاوە کاربۆنییەکانە و ساڵ لە دوای ساڵی ئاستی بەرهەمی زیاددەکات

Top