ماراسۆنی جەمسەری:  چێژی ڕاکردن لە ساردترین بەشی جیهان

ماراسۆنی جەمسەری:  چێژی ڕاکردن لە ساردترین بەشی جیهان

 

 

 

هەفتەی ڕابردوو62 کەس لە 18 وڵات بەشدارییان لە ماراسۆنی سەهۆڵی ئەنتارکتیکا کرد.

هەرچەندە  وەرزشوانەکان سەرەتایەکی باشیان هەبوو لەگەڵ خۆر و ڕۆژێکی درەوشاوە، بەڵام پلەی گەرمی لە ساردترین حاڵەتدا دابەزی بۆ پلەی 15 پلەی سەدی.

ئەم پێشبڕکێیە لە نزیک چیاکانی ئەلسورث ئەنجام درا، شوێنێك كە تەنها چەند سەد میلێک لە جەمسەری باشوورەوە دوورە.

سەرەرای بای نەرم و بارینی بەفرێكی ورد، تۆمارێکی نوێ لە پێشبڕکێی بەشی ژناندا تۆمار كرا.

ئۆیجا رین کە تەمەنی 30 ساڵە و لە لیتۆنی خوێندکاری پزیشکییە لە ماوەی 4 کاتژمێر و 6 خولەک و 11 چرکەدا تۆماری پێشووی شکاند.

ئەمە شانزەهەمین پێشبڕكێی ماراسۆنی سەهۆڵی ئەنتارکتیکا بوو.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top