هەموو شتێك سەبارت بە گۆڕاوی ئۆمیكرۆن ی كۆڤید

هەموو شتێك سەبارت بە گۆڕاوی ئۆمیكرۆن ی كۆڤید

جۆری گۆڕاوی ئۆمیكرۆنی Omicron كۆڤید، یان گۆڕاوی B.1.1.529 سەرەتا لە باشووری ئەفریقا لە ڕێكەوتی 14ی مانگی تشرینی دووەمی 2021 دەستنیشان كرا، پاشان گەیشتە چین و هۆنگ كۆنگ و بەلجیكا و هۆڵەندا و وڵاتی دیكە ئەوروپا. بە ڕای پسپۆڕان، لەوانەیە كە گۆڕدراوی ئۆمیكرۆن خێراتر لە جۆری گۆڕاوی دێلتا بڵاوببێتەوە و، خۆڕاگربێت بەرانبەر بە چارەسەرە بەردەستەكان و ڤاكسینەكانی كۆڤید، هەرچەندە هێشتا بەڵگەی زانستی لەبەردەستدا نییە كە ئایا ڤاكسینەكانی كۆڤید بەرانبەر بە جۆری گۆڕاوی ئۆمیكرۆن كاریگەرن، یان نا، لە گۆڕاوی ئۆمیكرۆنی كۆڤیددا 50 گۆڕان لە جینۆمی ڤایرۆسدا ڕوو دەدەن، لەم گۆڕانانە 30 جۆر لە نوكەپرۆتینەكانی Spike protein ڤایرۆسدا بەدی كراون، كەچی لە جۆری دێلتای كۆڤیددا تەنیا 13 جۆر گۆڕان لە نوكەپرۆتینەكاندا بەدی كراون، ئەمەش هاندەرە بۆ زیاتر بوونی توانای ڤایرۆس بۆ چوونە ناو خانەكان و زیادبوونی بەرگری بەرانبەر بە دەرمان و ڤاكسینەكانی كۆڤید. گرنگترین نیشانەكانی تووشبوون بە گۆڕاوی ئۆمیكرۆن بریتین لە: بەرزبوونەوەی پلەی گەرمیی لەش، كۆكەی بەردەوام و كە هەندێك جار ڕۆژانە سێ جار، یان زیاتر و هەر جارەی بۆ ماوەی یەك كاتژمێر بەردەوام دەبێت، لەگەڵ نەمان، یان گۆڕان لە هەستی بۆن و چێژكردندا.

Top