ئاگرێکی گەورە لە بینایەكی ( 38 ) نهۆمی لە هۆنگ کۆنگ كەوتەوە
ئەمڕۆ چوارشەممە، ١٥ی کانوونی یەکەم، ئاگرێکی گەورە لە مۆڵێکی هۆنگ کۆنگ کەوتەوە، كارمەندانی ئاگرکوژێنەوە توانیان 770 کەس ڕزگار بکەن، کە لە بینایەکدا گیریان خواردبوو.
وتەی بەرپرسانی ناوخۆ 13 کەس بۆ چارەسەری ڕەوانەی نەخۆشخانە كراون، لەو ژمارەیە 3 بریندار بوون و 10ی دیکەش بەهۆی دووکەڵییەوە تووشی هەناسە تەنگی بوون.
بەڕێوبەری جێ بەجێ کاری بەشی ئاگرکوژێنەوەی هۆنگ کۆنگ بە ئاژانسی هەواڵی بی بی سی گوت: ئاگرکوژێنەوەکان توانیان 770 کەس لە بیناکە ڕزگار بکەن "40 کەس توانیان بە بێ یارمەتیی كارمەندانی ڕزگارکردن بیناکە بەجێبهێڵن".
بەپێی ڕاپۆرتە میدیاییە ناوخۆییەکان، ڕووداوەکە لە بینایەكی 38 نهۆمی بازرگانیدا روویداوە، دووکەڵی ئەستوور دەره وه ی بیناكەی تاریك كردووە و دووکەڵەکە ڕێستۆرانتەکان و ڕاڕەوەکانی ئەم سەنتەرەی بازاڕی گرتووەتەوە، وای لە خەڵک کردووە كە ناتوانن لەو دۆخه بێنە دەرەوە.
بەرپرسانی ناوخۆ دەڵێن: ئاگرەکە لە دوو نهۆمی خوارەوەی بیناکە دەستی پێکردووە، کە لە ژێر ئاوەدانییەکی بەرفراواندایە، ساوت چاینا مۆرنینگ، لە تۆڕەكۆمەڵایەتیەكان بڵاوی کردەوە و دەڵێت: ئاگرەکە لە ژوورێکی سویچی کارەبایی لە نهۆمی یەکەمی مۆڵەکە کەوتەوە و دواتر بڵاوبوویەوە بۆ نهۆمەكانی بیناکە.
گوڵان: سەردار خەلیل