هێرشی مووشەکی ئیسرائیلی بۆ سەر بارهەڵگری چەکەکانی سوپا لە لازقییە هاوکات لەگەڵ سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی سوریا بۆ ئێران

هێرشی مووشەکی ئیسرائیلی بۆ سەر بارهەڵگری چەکەکانی سوپا لە لازقییە هاوکات لەگەڵ سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی سوریا بۆ ئێران

 

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ دەڵێت: بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە بارهەڵگرێکی چەکی ئێرانی کرایە ئامانجی هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل لە بەندەری لازقییەی سوریا.

ئاژانسی هەواڵی دەوڵەتی سوریا: چەند کاتژمێرێک دواتر هێرشەکەی ئاسمانی ئیسرائیلی بۆ سەر بەندەری لازقییە پشتڕاستکردەوە و لە زاری سەرچاوەیەکی سەربازییەوە ئاماژە بەوە دەکات کە چەند مووشەکێک بەر ناوچەكە کەوتووە و بووەتە هۆی ئاگرێکی گەورە لە بەندەرەکە.

ئیسرائیل کە بەدەگمەن بە شێوەیەکی فەرمی ئۆپەراسیۆنەکانی دەرەوەی وڵات پشتڕاست دەکاتەوە، وەڵامی ئەو هەواڵەی نەداوەتەوە هەرچۆنێک بێت، ئاژانسی هەواڵی فارس، نزیک لە سوپای پاسدارانی ئێران، ڕایگەیاندووە، کە ئەو بارگەیەی بەر مووشەکە کەوتوە، برنجی تێدابووە.

مانگی ڕابردوو بارەگایەکی حزبوڵای لە ناوەڕاستی سوریا کردە ئامانج  لەو هێرشەدا بەلایەنی کەمەوە سێ چەکداری سوری و دوو چەکداری حزبوڵا کوژران.

هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر سوریا لە کاتێکدا دێت کە فەیسەڵ مەقداد وەزیری دەرەوەی سوریا گەشتی کرد بۆ تاران بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ بەرپرسانی ئێران.

دیمەشق گوتی: لە کاتی هێرشەکەدا بەرگری ئاسمانی سوریا چالاک بووە و لەوهێرشەدا هیچ کەسێك بریندار نەبووە

ئاژانسی هەواڵی سانا وێنەی ئاگرێکی گەورەی لەناوچەی بەندەر بڵاوکردۆتەوە،  کاتژمێرێک دواتر تەلەفزیۆنی دەوڵەتی سوریا بڵاویکردەوە، کە تیمەكانی ڕزگارکردن و ئاگرکوژێنەوە ڕەوانەی ناوچەکە کراون بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە.

لە سەرەتای شەڕی ناوخۆی سوریاوە لە ساڵی 2011ەوە ئیسرائیل سەدان جار هێرشی کردووەتە سەر خاکی سوریا  ئامانجەکانی ئیسرائیل زیاتر شوێنی ئەو هێزانە بووە کە سەر بە ئێران یان حزبوڵای لوبنانن کە لە نزیکەوە لەگەڵ ڕژێمی بەشار ئەسەد کار دەکەن.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top