سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سه‌رۆك وه‌زيرانى عيراق، بۆ بەرپەرچدانەوەی تیرۆر، جەخت لەسەر هاوکاری و هەماهەنگی دەکەنه‌وه‌

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سه‌رۆك وه‌زيرانى عيراق، بۆ بەرپەرچدانەوەی تیرۆر، جەخت لەسەر هاوکاری و هەماهەنگی دەکەنه‌وه‌

ئەمڕۆ سێشەممە 7/12/2021، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بەڕێز مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عیراق لەگەڵ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، وتووێژیان لەبارەی هەڕەشە ئەمنی و دەستدرێژییەکانی ئەم دواییەی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعشەوە کرد،کە بنکەکانی هێزە ئەمنییەکانی عیراق و هاوڵاتییانیان کردە ئامانج و بووە هۆی شەهیدبوون و برینداربوونی چەندین پێشمەرگە و هاووڵاتى.

بەڕێز کازمی جەختی لەسەر پشتیوانیکردنی تەواوی هەوڵەکانی پێشمەرگە کرده‌وه‌ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر، لەگەڵ هەماهەنگیی تەواو لەنێوان هێزە چەکدارەکانی عیراقدا به‌ پێشمەرگە و سوپا و هێزە ئەمنییەکانی دیکه‌وه‌، بەتایبەتيش لە ناوچەکانی بۆشایيی ئەمنیی نێوان هەردوولادا.

به‌ڕێز سەرۆک وەزیران جەختیشی لەسەر پێویستیی کارکردن بۆ چالاککردنی لیژنە هاوبەشەکانی هەماهەنگی لەنێوان سوپای عیراق و پێشمەرگەدا کرده‌وه‌ بۆ بەرپەرچدانەوە و دەرکردنی پاشماوەکانی داعش و بنەبڕکردنیان کە لەسەر عیراق و کۆی ناوچەکە بوونه‌ته‌ مه‌ترسى.

لای خۆیەوە، به‌ڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاسی بەڕێز سەرۆک وەزیرانی عیراقی کرد، تەواوی ئاماده‌ييى هەرێمی کوردستانيشى بۆ هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ هێزە عیراقیەکاندا دووپات كرده‌وه‌ بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری لە سەرانسەری عیراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە

Top