هیندستان بە 5.4 بلیۆن دۆلار سیستەمی موشەکی بەرگریی ئاسمانی لە ڕووسیا دەكڕێت

هیندستان بە 5.4 بلیۆن دۆلار سیستەمی موشەکی بەرگریی ئاسمانی لە ڕووسیا دەكڕێت

 

سەرچاوەكانی هەواڵ لە مۆسكۆ ڕایانگەیاند كە وا بڕیارە ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی ڕووسیا ئەمڕۆ (دووشەممە) بە سەردانێكی فەرمی بگاتە وڵاتی هیندستان، مەبەستی سەرەكیی ئەم سەردانەش ئەنجامدانی كۆبوونەوەی لوتکەیە كاتێك ڕووسیا سیستەمی مووشەکی بەرگری ئاسمانی دەدات بە هیندستانـ، ئەم هەنگاوەش ڕەنگە سزاکانی ئەمریکا لێ بکەوێتەوە.

 

جێی باسە هیندستان و ڕووسیا ڕێكکەوتنێكیان واژۆ كردووە كە بایی 5.4 بلیۆن دۆلارە بۆ کڕینی سیستەمی موشەکی بەرگریی ئاسمانی ئێس-400، ئەم ڕێككەوتنەش كاردانەوەی بەدوادا دێت، بە تایبەتی  تەحەددای نیودەلهی دەردەخات لە پاراستنی هەماهەنگی لەگەڵ مۆسکۆدا، هەر چەندە هیندستان پەیوەندیی ستراتیژییشی لەگەڵ ئەمریکادا هەیە.

 

لەلای خۆشیەوە بۆ چەندین جار واشنتۆن هۆشداری داوەتە نیو دەلهی کە ئەگەر بێتو هیندستان پێنج سیستەمی موشەکی مەودا درێژهاوێژی ڕووەو ئاسمان لە ڕووسیاوە بكڕێت، كەواتە ئەم كارەی پێچەوانەی یاسایەکی ساڵی 2017ی ئەمەریکایە هەرچی هیندستانیشە گوێ بەو هۆشدارییە نادات و دووپاتی دەكاتەوە کە بەرژەوەندییەکانی ئاسایشی نەتەوەیی خۆی پێش هەموو شتێكە.

 

لەلای خۆیەوە ئاجای بیهات وەزیری دەرەوەی هیندستان لەبەردەم پەرلەمانی وڵاتەكەی جەختی لەوە كردبووەوە كە  حکومەت بڕیاری سیادی دەدات لەسەر بنەمای ئەو مەترسی و هەڕەشانەی دووچاری دەبێت هەموو هێزە چەکدارەکانیشی دەخاتە حاڵەتی ئامادەباشییەو بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەموو تەحەددیەكان كە بێتە بەردەم ئاسایشی نەتەوەیی وڵات.

 

.

Top