پاپا فرانسیس پەناخوازانی دوورگەیەكی یۆنان بەسەر دەكاتەوە

لە هەواڵێكی تایبەت بە تۆڕی هه‌واڵی France 24 پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیكان به سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته وڵاتی یۆنان و به تایبه‌ت دورگه‌ی لیسبۆس كه ساڵی 2016 بۆ دوا جار پاپا سه‌ردانی ئەو دوورگەی كردبوو.
بە پێیFrance 24 ئامانجی ئەم سه‌ردانه‌ی پاپای ڤاتیكان به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی ئه‌و په‌ناخوازانە بووه كه له‌و دوورگه‌یه نیشتەجێكراون و هه‌مووشیان لە هەوڵی دۆزینه‌وه‌ی رێگاچاره‌یه‌كدان تا لە یه‌كێك له وڵاتانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا وەربگیرێن و مافی په‌نابه‌رێتیان پێ بدرێت، هەر لەم سەردانەدا پاپا فرانسیس چاوی به ده‌یان منداڵی په‌ناخوازه‌كان و كه‌سه نزیكه‌كانیان كه‌وت.
پاپا فرانسیس زیاتر دووپاتی كردووە كە بنبڕی كێشه‌ی كۆچبه‌ران، چارەسەرکردنی هۆكاری كۆچكردنیانه نه‌ك ئه‌و بێ تاوانانه‌ی كه له‌لایه‌ن سیاسه‌تمه‌دارانه‌وه وه‌ك كاڵایه‌كی پڕوپاگه‌نده به‌كارده‌هێنرێن.
پاپا فرانسیس ئاماژەشی بەوە كرد كە بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كۆچبه‌ران زۆر پێویستە سەرەتا ڕووبه‌ڕووی سه‌رچاوه‌ی هۆكاری ئەم كۆچە ببینه‌وه، نه‌ك ئه‌و كه‌سه بێ تاوانانه‌ی كه باجی پێشهاته‌كان دەدەن و ته‌نانه‌ت بۆ بەرژەوەندی وه‌ك كاڵایه‌ك له‌لایه‌ن سیاسه‌تمه‌دارانه‌وه بۆ بەرژەوەندیی سیاسیی خۆیان به‌كاریان ده‌هێنن و سوودمەند دەبن.