لە نەرویج: لە ئاهەنگی 100 کەسی میوانێكی  زۆر تووشی ڤایرۆسی ئۆمیکرۆن بوون

لە نەرویج: لە ئاهەنگی 100 کەسی میوانێكی  زۆر تووشی ڤایرۆسی ئۆمیکرۆن بوون

 

 

شارەوانیی ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج ڕایگەیاند: کە بەلایەنی کەم 17 کەس گومانیان لێکراوە کە تووشی ڤایرۆسی ئۆمیکرۆن بوون پاش ئەوەی بەشداری ئاهەنگێک بوون، زیاتر لە 100 بەشداربووی ئاهەنگەکە، نیوەیان پێشتر ڤاكسینیان وەرگرتووە.

بە گوێرەی هەواڵێكی ئاژنسی فەرەنسا، كە لەلایەن شارەوانیی ئۆسلۆوە هاتووە، تا ئێستا 60 كەس پشکنینیان ئەرێنی بووە.

ئاژانسەکە گوتیشی: لەوانەیە 17 کەس تووشی ڤایرۆسی ئۆمیکرۆن بووبن، بەڵام تا ئێستا ئەوە پشتڕاست نەکراوەتەوە،  تەنیا یەک حاڵەتی ئۆمیکرۆن لەناو ئەو کەسانەدا پشتڕاست کراوەتەوە.

کارمەندێکی کۆمپانیای وزەی خۆر، هەفتەی ڕابردوو 100 بۆ 120 کارمەندی بۆ نانی ئێوارە بەبۆنەی کریسمەس بانگهێشت کردبوو ، کە یەکێک لە میوانەكانی بەم دواییانە لە گەشتێکی ئەفریقیای باشوور گەڕاوەتەوە.

تین ڕاڤۆلۆ، بەرپرسی تەندروستی شارەوانیی ئۆسلۆ، بە ئاژنسی فەرەنسای گوت: پێشترهەموویان ڤاكسینیان وەرگرتووە و هیچیان هیچ نیشانەیەکیان نەبووە و هەموو میوانەكانیش پێش خواردن تاقیکردنەوەی کۆرۆنایان كردبوو، جەختیشی کردەوە کە هەموو شتێک بەپێی یاساکان ئەنجام دراوە.

بە گوتەی ڕاڤۆلۆ، هیچ یەكێك لەو میوانانە، کە ئێستا تاقیکردنەوەیان بۆ كراوە، بە سەختی نەخۆش نەکەوتوون  گوتیشی، نیشانەی كەمیان پێوە دیارە وەک سەرئێشە، ئازاری قوڕگ  و کۆكە.

حکومەتی نەرویج دوای دەست نیشان کردنی حاڵەتەكانی گومانلێکراوی ئۆمیکرۆن زنجیرەیەک سنوورداری بەسەر ئۆسلۆ و دەوروبەریدا سەپاندووە.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top