چەند وڵاتێكی ئاسیایی هاوكاری و كۆمەك  پێشكەش بە ئەفغانستان دەكەن

چەند وڵاتێكی ئاسیایی هاوكاری و كۆمەك  پێشكەش بە ئەفغانستان دەكەن

بە پێی هەواڵێكی ئاژانسی دەنگوباسی ڕۆیتەرز، لە کۆبوونەوەیەکی لووتکەدا کە پێری یەکشەممە لە تورکمانستان سازكرا، سەركردەكانی چەندین وڵاتی ئاسیایی جەختیان كردووەتەوە لەسەر پتەوکردنی پەیوەندییەکانی ئابووریی نێوانیان، هەروەها ڕێك كەوتن كە لەمەودوا هاوکارییەکانیان بۆ ئەفغانستان دەستەبەر بکەن.

ئەو وڵاتانەی کە ئاماژەیان بەو هاوكارییانە كردووەو بەشێکن لە 10 وڵاتی ئەندامی ڕێکخراوی هاریکاریی ئابووری کە لە تورکیا، ئێران، پاکستان و ئەفغانستان ، 6 وڵاتی یەکێتیی سۆڤیەتی پێشوو پێکدێت، داوای هەڵگرتنی بەربەستەکانی سەر بازرگانیان کرد.

هەر لە میانی كۆبوونەوەكەدا داوایان کرد ڕێڕەوێکی نوێی گواستنەوە لە سەرانسەری هەرێمەکە دابمەزرێت.

لەلایەكی دیكەوە وڵاتانی بەشداربووی کۆبوونەوە لوتکەییەکە نیگەرانیی خۆیان خستەڕوو سەبارەت بە بارودۆخی ئێستای ئەفغانستان، ئەو وڵاتەی لەلایەن گروپی تاڵیبانەوە دەستی بەسەردا گیرا.

ئەو وڵاتانە بەڵێنیان دا یارمەتیدەر بن لە سەقامگیریی ئەفغانستاندا و ڕۆڵی بەرچاویان لەوبارەیەوە هەبێت.

 

 

Top