پاپا لە گەڕانەوەی لە قوبرس ژمارەیەک پەناخواز لەگەڵ خۆی دەهێنێتە ئیتاڵیا

پاپا لە گەڕانەوەی لە قوبرس ژمارەیەک پەناخواز لەگەڵ خۆی دەهێنێتە ئیتاڵیا

 

 

پاپا فرانسیس، ڕێبەری کاسۆلیکی جیهان، پلانی ئەوەی هەیە ژمارەیەک لە پەناخوازان لەو وڵاتە لەگەڵ خۆی بهێنێتە ئیتاڵیا.

وتەبێژی حکومەتی قوبرس ماریۆس پلێكنانۆس ڕایگەیاند: سەرۆکی کاسۆلیکی جیهان لە 2-4ی کانوونی یەکەم سەردانی ئەو وڵاتە دەکات و بەنیازە لەگەڵ ژمارەیەک لە پەناخوازان كە لە  قوبرس نیشتەجێن لەكاتی گەڕانەوەی لەگەڵ خۆی ببات بۆ ئیتالیا.

هەروەها جەختیکردەوە کە ژمارەی ئەو كەسانە دیاری نەکراوە،  ئەو بەردەوام بوو لە وەسفکردنی پاپا وەک کارێکی ڕەمزی کە ڕەنگدانەوەی هاودەنگی کڵێسای کاسۆلیکییە لەگەڵ کێشەکانی مرۆڤ و بەها مرۆییەکان.

هەروەها باس لەو کێشانە دەكات کە ئەمڕۆ قوبرس ڕووبەڕوویان دەبێتەوە لە ڕووی زیادبوونی ژمارەی پەناخوازانەوە.

لە ساڵی 2013 پاپا لە گەڕانەوەی لە دوورگەی لێسبۆسی یۆنان سێ خێزانی سووری لەگەڵ خۆی برد بۆ ئیتالیا، وا بڕیارە سەرۆکی ڤاتیکا مانگی داهاتوو لە سەردانێکیدا بۆ یۆنان سەردانی دوورگەکە بکات.

قوبرس ئەندامی یەکێتی ئەوروپایە ماوەیەکی زۆرە لەگەڵ قەیرانی کۆچبەران گرەو دەکات و داوای لە وڵاتانی ئەوروپا کردووە کە گرنگی زیاتر بەو کێشەیە بدەن،  بەرپرسانی قوبرسی دەڵێن قوبرس زۆرترین ڕێـژەی پەنـاخوازی هـەیـە، لـە سـەر ئەم دوورگەیە بچـووکە و ژمارەی دانیشتـووانەكـەی ( 1 )ملیۆن کەسە .

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top