سەرۆکی دانوستانکاری ناوکی ئێران بە سەرۆکایەتیی شاندێک گەیشتە ڤییەنا

سەرۆکی دانوستانکاری ناوکی ئێران بە سەرۆکایەتیی شاندێک گەیشتە ڤییەنا

 

بە مەبەستی زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنە ناوکییەکەی ساڵی 2015 ی ئێران لەگەڵ زلهێزانی جیهاندا، بڕیارە ڕۆژی دووشەممە گفتوگۆكان لەنێوان ئێران، بەریتانیا، چین، فەرەنسا، ئەڵمانیا و ڕووسیا دەست پێ بکاتەوە.

 

لەم بارەوە ڕاگەیاندنی فەرمیی ئێران بڵاوی كردەوە كە دوێنێ شەممە عەلی باقری جێگری وەزیری دەرەوەو سەرۆکی دانوستانکاری ناوکی ئێران بە سەرۆکایەتیی شاندێک گەیشتە ڤییەنا.

 

لەلایەكی دیكەوە ئاژانسی دەنگوباسی ئێرنای ئێران ئاماژەی بەوە كردووە كە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکاش بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ بەشداری لەم گفتوگۆیانەدا دەکات.

 

شایانی باسە ئەم  ڕێککەوتنە لە ساڵی 2018 هەڵوەشایەوە کاتێک سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا دۆناڵد ترەمپ تاکلایەنانە وڵاتەكەی لەم ڕێککەوتنەکە کشاندەوە و دواتریش ئێران بڕیاری دا چی دیكە پێوەی پابەند نەبێت.

 

Top