بۆ ڕێگەگرتن لە كۆرۆنای ئۆمیكرۆن.. بەریتانیا پەرە به ئه‌سترازینیكا دەدات
كۆمپانیای ئه‌سترازینیكای بەریتانی به هاوكاریی گروپی ئۆكسفۆرد بۆ ڤاكسینه‌كان باس لەوە دەكات كە به هاوكاریی زانكۆی ئۆكسفۆرد په‌ره به ڤاكسینی ئه‌سترازینیكا دراوه، تا ببێته به‌ربه‌ستێكی سه‌ره‌تایی به‌رامبه‌ر ڤایرۆسی تازەی ئۆمیكرۆن.
لەلای خۆشیەوە پرۆفیسۆر و پزیشكی بەریتانی ئه‌ندرۆ پۆلارد كە به‌ڕێوه‌به‌ری گروپی ئۆكسفۆردە بۆ ڤاكسینه‌كان ئاماژەی بەوە كرد كە بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م ڤایرۆسه نوێیه كه به كۆرۆنای ئۆمیكرۆن ناسراوە، تا ئێستا هیچ زانیارییه‌كی نوێمان له‌سه‌ری نییە، بەڵام دەركەوتووە كه پرۆتینی سپایك تێیدا زیادی كردووه و گۆڕانی دیكه‌ی زۆری به‌سه‌ردا هاتووه، ئەوەشی ڕوون كردەوە كە لەئێستادا هیچ ڤاكسینێك نییە بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنای ده‌لتا یان بۆ ڤایرۆسی ئۆمیكرۆن.
هەر لەم ڕووەوە یه‌كێتیی ئه‌وروپا دوابەدوای بڵاوبوونه‌وه و تۆماركردنی یه‌كه‌م كه‌یسی ڤایرۆسه نوێیه‌كه، رێكاری ته‌ندروستیی جدییان گرتووه‌ته به‌رامبه‌ر به‌و ڤایرۆسه نوێیه و سه‌رجه‌م تیمه ته‌ندروستییه‌كانیان خستوه‌ته باری ئاماده‌باشییه‌وه.
شایانی باسە بڵاوبوونەوەی ئەم ڤایرۆسە نوێیە نیگەرانی و دڵەڕاوكێی لای زۆربەی وڵاتان درووست كردووە، بە تایبەتیش كە ڕێژەیەكی زۆری تووشبوون لە وڵاتە ئەفریقییەكان تۆماركراوەو ژمارەیەكی زۆر هاووڵاتیان گیانسان لە دەست داوە.