كۆڕۆنای ئەفریقی گەشەی ئابووری جیهانی دابەزاندوو بەهای نەوتیش داشكانێكی گەورەی بەخۆوە بینی

مەترسیەكانی دۆزینەوەی ڤایرۆسی نوێی كۆرۆنا كە بەگۆڕاوی كۆرۆنای ئەفریقی ناسراوە گەورەترین داشكانی بەبەهای نەوتی خاو گەیاند بەشێوەیەك لە 18 مانگی رابردوودا بەهای نەوتی خاو داشكانی وای بەخۆوە نەبینیوە، ئەمەش دوای ئەوە هات كە لەئەفریقیا گۆڕاوێكی نوێی كۆرۆنا تۆماركراو زانایانی بەریتانی بەمەترسیدارترین و گرنگترین جۆری پەتاكە ناوی برد، هەر دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵەكە ژمارەیەك لەوڵاتانی ئەوروپا كۆت و بەندیان لەسەر گەشتكردن بۆ ئەو كیشوەرە راگەیاندوو گەشەی ئابووری رووی لەدابەزین كردوو راستەوخۆ بووە هۆی دابەزینی بەهای نەوت.
بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و گۆڕاوه نوێیه‌ی كۆرۆنا، كاریگه‌ری له‌سه‌ر گرێبه‌سته جیهانییه‌كانی نه‌وت بۆ چاره‌گی یه‌كه‌می ساڵی داهاتوو كردووه، به‌شێوه‌یه‌ك، له كاتژمێر 14:59 خوله‌كی ئه‌مڕۆ به‌كاتی گرینج، یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خامی برێنت له 82 دۆلار و 22 سه‌نته‌وه، بوو به 73 دۆلار و 45 سه‌نت، به‌مه‌ش 10.7%ی نرخه‌كه‌ی له‌ده‌ستدا.
نه‌وتی خامی تێكساسیش به رێژه‌ی 11.6%ی نرخه‌كه‌ی له‌ده‌ستدا و له گرێبه‌سته‌كانی داهاتوو هه‌ر به‌رمیلێك به 69 دۆلار و 27 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا.