ئایا پارتی قوربانی بە سەرۆكی كۆمار دەدات؟
عێراقی نوێ لە دوای هەڵبژاردنەكانی 2005 عورفێكی لە ژیانی سیاسی بەرقەراركرد, كە تا ئەمرۆ هێزە سیاسیەكان لە عێراق بەردەوامن لەسەری. ئەویش ڕێكەوتنیان لەسەر ئەوە کرد كە سەرۆك وەزیران بۆ شیعەکان بێت چونكە ئەوان زۆرینەن وە سهرۆکی پەرلەمان بۆ سونەکان بێت وە سهرۆك كوماریش بۆ كورد بێت. كوردیش (پارتی دیموکراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان) به پێی رێكەوتنێکی سیتراتیژی لە نێوانیان لەسەر ئەوە رێکەوتن كە سەرۆكی هەرێم بۆ پارتی بێت وە سەرۆك كۆماری عێراقیش بۆ یەكێتی. هەردوو حزب لەسەر ئەوە رێكەوتن بەردەوام لەسەر ئەم رێکەوتنە بۆ ماوەی سێ خولی پەرلەمانی لە عێراق, بەڵام لە خولی چوارەم ناكۆكی كەوتە نێوانیان كاتێک یەكێتی سازانی كوردی لە دیوار داو هەوڵی ئەوەی دا كە لەدەرەوەی فراكسیونە كوردیەکان ئەو پۆستە بۆ بەرژەوەندی خۆی یەك لایبكاتەوە ئەوەش بوە نیگەرانی پارتی وە رایگەیاند ئەوە زەنگێکی مەترسیدارە لەسەر سازان و بەرژەوەندی كورد لە بەغدا وە بەهیچ شێوەێك بێدەنگ نابین لەسەری, وە نیگەرانی پارتی لەسەر میكانیزمی هەلبژادنی سهرۆك بوو نەك خودی سەرۆك. چونكە وەك لە ئەلف و بێی دیموكراسی دیارە كە براوەی یەكەم مافی ئەوەی هەیە كە سەرۆك هەلبژێرێت, بەڵام یەكێتی تەسلیمی ئەو راستیە نەبون وجو ئهوهینا بڵاودەكردەوە كە لەدوای 2005 عورفێك هاتیتە كایەوە كە سەرۆك كۆمار پشكی كوردە وە لە كوردیش پشکی یەكێتیە. لەراستیدا ئەوە بەو شێوەیە نیە, بەڵكو ئەوە بەپێی ئەو رێکەوتنە ئیستراتیژیە بو كە لە نێوان هەردوو حزب ئیمزایان كردبو بەڵام كاتێك ئەو رێكەوتنە هەڵوەشایەوە وە بوە مێژوو ئیتر پێویست ناكات وا بروات بۆیە دەبێت جارێكی تر بگەرێینەوە بۆ بنەما و میكانزمە دیموكراسیەكان بۆ یەكلای كردنەوەی پۆستە سیادیەكان نەك بە عورف, بەڵكو یەكێتیش ئەوە دەزانن كە عورف هیچ پەیوەندی بەو بابەتەوە نیە. وە باش دەزانن كە ئەوە مافێكە كە بە رێگای هەڵبژاردن بە دەستدەهێنرێت, وە ئەو پۆستە مافی براوەی یەكەمە لە كوردەكان هەر وەكو كە چۆن سەرۆك وەزیران مافی برارەی یەكەمە لە شیعەكان وە هەمان شت بۆ سونەکان. ئەگەر ئەوەی یەكێتی دەڵێت راست بوایە ئەو كات حزبی دیکەش داخوازی ئەوەیان دەكرد كە سەرۆك وەزیران لە وان بێت چونكە ئەو چوار سەرۆك وەزیران لەسەریەك لەوان بوو, بۆچی مالیكی ئەو مافەی بەخۆی نەدا ئەو داوایە بكات لە كاتێكدا هێزو نفوزێکی زۆری هەیە, چونكە ئەوە باش دەزانێت ئەم جۆرە داوایە دەچێتە خانەی ساویلكە و سووكایەتی خاوەنەكە لەلایەن ركابەرەكانی. لە لایەكی ترەوە ئەگەر ئەو بۆچونە راست بێت هەڵبژاردنەكان هیچ بەهایەکی خۆی نابێت.
ئەوەی دەمەوێت بلێم لێرە وە پێداگیری لەسەری بكەم ئەوەیە كە پۆستی سەرۆکی كۆمار پشكی پارتیە بەپێی ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی عێراق وە پێویستە هەموو دان بەوە دابنێین, بۆیە لێرەوە داوا لە سەرکردایەتی پارتی دەكەم بەهیچ شێوەیەک دەستبەرداری نەبێت وە بە تایبەتیش ئەم جارە چونكە ئەگەر ئەو جارە پارتی دەستبەرداری بوو با پارتی باش بزانێت بەهیچ شێوەێك ناتوانێت ئەو پۆستە وەربگرێتەوە وە ئەوە وتەی یەكێتی دەسەلمێنێت كە سەرۆك كۆمار بەپێی عورف بویتە موڵكی یەكێتی وە بە هیچ شێوەێك پارتی ناتوانێ جارێكی تر داوای ئەو پۆستە بكات. هەر چەندە پۆستی سەرۆك كۆمار لەگەل سیاسەتی پارتی وە ویستەكانی نەتەوەی كورد بۆ بەدەستهێنانی ئازادی و سەربەخۆ بوونی كوردستان نا گونجێت بەڵام وەك دەلین (للچروره أحكام). و راپرسی سالی 2017 بە سەرپەرشتی سەرۆك مسعود بارزانی باشترین بەڵگەیە لەسەر ئەوە بۆچونە.
لەرویەكی ترەوە بارۆدۆخی نێودەوڵەتی و ههرێمی ئەمرۆ ئەوە دەخوازێت كە كوردستان بەشێك بێت لە عێراق بۆیە پێویستە بۆ عیراق دیار كەین كە ئێمە بەشێكین لە عێراق بۆیە سەرکردە عێراقیەكانیش دەبێت ئەوە بۆ میللەتی كورد بسەلمێنن كە ئەوانیش هاولاتیانی كوردستانی وەك هاولاتی دووەم تەماشا ناكەن بەڵكو وەكو هاوڵاتیانی دیكەی عیراق تەماشا دەكەن.
لە كۆتایدا, هیوادارم پارتی دەستبەرداری ئەو پۆستە نەبێت, هەر چەندە دڵنیام كە ئەگەر یەكێتی پێداگیری لەسەر ئەو پۆستە بكات پارتی پێیان دەبەخشێت و قوربانی بەو پۆستەش دەدات لەبەر پاراستنی یەك رێزی نێو ماڵی كوردی, چونكە پارتی هیچ جار موساومە لەسەر ماف و بەرژەوەندی كورد نەكردووە بەرامبەر پۆستێك هەموو جارێك رەچاوی یەك رێزی كوردی كردووە بۆ ئەوەی بگەین بە مافی رەوای گەلی كوردستان. بەڵام ئەگەر پارتی ناچار بوو لە بەر بەرژەوەندی گشتی و پاراستنی مالی كوردی دەسبەرداری ئەو پوستە بێت ئەوە پێویستە بەو مەرجەبێت. پێوستە مەكتەبی سیاسی یەكیتی لە بەیاننامەێكدا بە روون و ئاشكرایی بڵێت كە پوستی سەرۆك كۆمار پشكی پارتی دیموکراتی كوردستانە بەپێی ئەنجامەجانی هەڵبژاردنی عیراق 2021 بەڵام لە دوای گفتوكۆ و لەبەر پاراستنی بەرژەوەندی میللەتی كوردستان بریار درا بە بەخشینی پۆستەكە بۆ یەكێتی نیشتمانی كوردستان. بە بۆچوونی نووسەر بەپێی ئەو شێوەیە گونجاو نابێت پارتی قوربانی بە پۆستی سەرۆكی كۆمار بدات. بۆیە هیوادارم سەرکردەكانی پارتی ئەو بۆچونە بەهەن وەربگرن چونكە بەپێچەوانەوە پارتی زەرەرمەند دەبێت.