ئاڵای کوردستان :نیشانەی شکۆمەندی و عزەتە و ھی هەمووانە ...

ئاڵای کوردستان :نیشانەی شکۆمەندی و عزەتە و ھی هەمووانە ...


گەلی كوردستان وەك ھەرگەلێكی تری دونیا مافی ئاسایی خۆیەتی خاوەنی ئاڵاوپەرچەمی خۆی بێت ،چونكەئاڵا بۆکوردستانیان سیمبولی بەرخودان وخەبات وتێكۆشانەنیشانەی ھەرمانی گەلی كوردە...
بە ( یاسای ژمارە ١٤ ساڵی ١٩٩٩) ئاڵای کوردستان وەک ئاڵای نەتەوەیی ونیشتیمانی و یەکێکە لەرەمزەکانی خەباتی شۆڕشگێڕی و ئازادیخوازی ، ڕێکخراوە ،ئاڵای هیچ حزبێک نیە و یان حکومەت یان پەرلەمانیش نیە ، بەلکوهێمای شکۆمەندی و عزەتە و ئاڵای هەمووانە ..
بۆیەش دەبێت پارێزگاری لێ بکرێت ،نابێت بەھیچ بیانوێک یان ھەرمەبەستێک بێت سوکایەتی پێ بکرێت ،ئەوەی لەچەندرۆژی رابردوودابەبیانووی دابینکردنی دەرمالەبەرامبەربەئاڵای پیرۆزی کوردستان کرا ،جێگای نیگەرانی وھەلوەستەکردنە،چونکەخۆپیشاندان نەک ھەر بۆپێدانی دەرمالەبەلکوبۆھەرداواکارێک بێت مافێکی دەستووری ویاسایی وئاسایی وسروشتی ھەرھاوولاتێکە ،لەکاتی ھەبوونی ھەرگلەیی وگازاندەیەک بەشێوازێکی شارستانی وبەپێ ی یاسای ژمارە(١١)ی رێکخستنی خۆپێشاندان لەھەرێمی کوردستان بۆسالی (٢٠١٠)گردبوونەوەی گشتی بەمەبەستی خۆپیشاندان ،یان مانگرتن ،یاخود پەناگیری بکەن وداوای مافی خۆیان بکەن ،دەبێت رێز لەداواکانیان بگیرێت ، بەڵام بەلارابردنی خۆپیشاندانەکان یان سوکایەتیکردن بە ئاڵا بەهیچ شێوەیەک ئاسایی و یاسایی نیە .ئالای کوردستان بەرھەمی خەبات وقورباندانی گەلەکەمانە ،بۆیەش ناکرێت بەم شێوازەیەسوکایەتی لەھەمبەریدابکرێت،
لەرابردوودابینیمان خۆپیشاندەرانی عیراق و لوبنان لەکاتی خۆ پیشاندانەکانا نەک سوکایەتیان بەئاڵاکەیان نەکرد بەلکو لەسەر سەریان دادەنا و بە شانیان دا دەداو لەگەردەنیان دەئاڵاند .
حەقەلایەنەپەیوەندیدارەکان وداواکاری گشتی بێنەدەنگ ورێکاری یاسایی دەرحەق بەوکەسانەبگرنەبەرکەسوکایەتیان بەرامبەربەئاڵای پیرۆزی کوردستانیان کرد ،تانەھێلین جارێکی ترشکۆی نەوەتەوەیی ونیشتیمانییەکانمان بشکێندرێت ،بەلکودەبێت
تاماوین ھەمووتاکێکی کورد پارێزەری ئالای پیرۆزی كوردستان بیت ...

Top