ئێران لە ئاوی كەنداو دەست بەسەر كەشتییەكی بیانیدا دەگرێت

ئێران لە ئاوی كەنداو دەست بەسەر كەشتییەكی بیانیدا دەگرێت

 

سەرچاوەیەك لە ئاژانسی هەواڵی نیمچە فەرمیی فارس کە نزیکە لە سوپای پاسدارانەوە دوێنێ شەممە هەواڵێكی بڵاوكردەوە كە  دەست بەسەر کەشتییەکی بیانیدا گیراوە، بەگوێرەی هەواڵەكە ئەو كەشتییە سووتەمەنی لە کەنداو كە بە نەوت دەوڵەمەندە بە ڕێی قاچاخ دەگواستەوە.

لەلای خۆیەوە ئەحمەد حاجیان فەرماندەی سوپای پاسداران دووپاتی كردەوە كە لكاتی دەست بەسەر داگرتنی كەشتییەكە چەند كەسێكیشیان لەناودا دەستگیركردووە، ناوبراو ناسنامەی دەستگیركراوان و وڵاتەكانیانی ئاشكرا نەكرد، تەنیا ئەوەندەی گوت كە ژمارەی تیمی ناو كەشتییەكە كە دەستگیركراون (11)كەسە.

ڤیدیۆیەك تایبەت بەو پرۆسەیەی پاسدارانی ئێران پەیوەست بە كەشتییەكە بڵاوكرایەوە، لە گرتەیەكی ئەو ڤیدیۆیەدا پیشان دەدرێت كە بەلەمێكی خێرا ڕێگە لە کەشتییەک دەگرێت و چەند پاسەوانێكیش كە دەمامكیان بەستووە دەچنە ناویەوەو ئەو تیمە دەستگیر دەكەن.

 

 

 

 

Top