لە حوزەیرانی ئەم ساڵەوە نزیكەی (15)هەزار چەكداری حوسی لە یەمەن كوژراون

لە حوزەیرانی ئەم ساڵەوە نزیكەی (15)هەزار چەكداری حوسی لە یەمەن كوژراون

 

دەزگای هەواڵی فرانس پرێس  لە سەرچاوەیەکی نزیک لە حوسییەکانی یەمەنەوە بڵاوی كردووەتەوە كە  لە ناوەڕاستی مانگی حوزەیرانی ئەم ساڵەوە تاوەکو ئێستا نزیکەی پازدە هەزار چەکداری حوسییەکان لە نزیک شاری ستراتیژیی مەئریب کوژراون.

فرانس پرێس زیاتر نووسیویەتی كە بەرپرسێکی وەزارەتی بەرگری حوسییەکان ئاماژەی بەوە كردووە كە ئەم ژمارە زۆرەی كوژراوان بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانی هاوپەیمانیتی سەربازی كە سعودیە ڕابەرایەتیی دەكات، هەروەها بە هۆی شەڕ و پێکدادانەکانەوە بووە.

لە لای خۆشیەوە دوو سەرچاوەی سەربازیی حکومەتی یەمەنیش بە دەزگای هەواڵی فرانس پرێسیان ڕاگەیاندووەكە لە مانگی شەشەوە زیاتر لە 1200 چەکداری سەر بە حکومەت کوژراون.

ساڵی ڕابردووش حوسییەکانی یەمەن کە هاوپەیمانی ئێرانن دەستیان کرد بە هەڵمەتێکی گەورەی سەربازی بۆ کۆنتڕۆڵکردنەوەی شارەکە.

ڕۆژی پێنجشەممە هاوپەیمانێتیەکە لە بەیاننامەیەکدا وتی لە ساڵی ڕابردووەوە نزیکەی 27 هەزار چەکداری حوسییەکان لە شەڕی مەئریبدا کوژراون.

شاری مەئریب دوایین شوێنی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی یەمەنە لە باکووری وڵاتەکە و دەوڵەمەندە بە نەوت.

 

 

Top