كۆنتڕۆڵی سینەما بە دەست جەماوەر

كۆنتڕۆڵی سینەما بە دەست جەماوەر

پێشكەوتنی تەكنەلۆژیا لە زۆر بواردا ئەسپی خۆی تاو داوە، بە جۆرێك كە لە ئێستادا وەك پاشایەك دەتوانیت كۆنترۆڵی تەواوی ئامێرەكانی ماڵەكەت لەڕێگەی ئامێرێكەوە بكەیت، ئێستا كۆمپانیای كینۆ ئەندزتریز بۆ تەكنەلۆژیا و زانست، گۆڕانكاریی لە سیستەمی سینەمای گشتی، یان گەورەدا داهێناوە، گۆڕانكارییەكەش ئەوەیە كە دەتوانیت لە ڕێگەی مۆبایلەكەتەوە فیلمەكە بخەیتە ناوەڕاست و كۆتایی، تا هەموو پارچەكانی بە جوانی ببینیت، ئەو پڕۆژەیە بۆ یەكەمینجار لەلایەن گرووپی سینەماكانی (فۆكس سینەما) تاقی كرایەوە، كە بە تەكنەلۆژیای (CTRL) ناسراوە و، دەتوانیت پێش و پاش بە فیلمەكە بكەیت، بۆ ئەوەی لە هەموو بەشێكی فیلمەكە ئاگادار بیت، بەر لە چوونت بۆ ئەو سینەمایە، پێویستە ئەپلیكەیشنێك بە ناوی (ctrl movie) دابگریت، دواتر خوێنەرەوەی باركۆد (QR)ی خۆت دەبێت و بەكاری دەهێنیت، لەو كاتەی فیلمەكە نمایش دەكرێت، چەند تێبینییەك دێتە سەر شاشە، ئاخۆ دەتەوێت كۆتایی فیلمەكە بهێنیت، یان بگەڕێتەوە، لە كۆتاییدا بە دەنگی ئامادەبووان فیلمەكە بەو جۆرە دادەنرێت كە جەماوەر داوای دەكات.

 

Top