سوودەكانی زەیتی زەیتون بۆ پێست لە وەرزی هاویندا

سوودەكانی زەیتی زەیتون بۆ پێست لە وەرزی هاویندا

زەیتی زەیتون یەكێكە لە كۆنترینی ئەو زەیتانەی كە بۆ چاودێریكردنی پێست و قژ بەكار دێت، هەروەها چەندین سوودی زانستیی سەلمێندراوی هەیە و لە زۆر بواری خۆراكی و تەندروستیدا سوودی لێ وەردەگیرێت، زەیتی زەیتون بە تایبەتمەندییە خۆراكی و شێداركەرەوەكانی ناسراوە، ئەمەش وای كردووە باشترین بێت بۆ پاراستنی پێستێكی تەندروست و درەوشاوە لە كەشوهەوای گەرم و وشكدا.

بۆ پاراستن و گرنگیدانی زیاتر، دەكرێت چەند ڕێگەیەك پەیڕەو بكرێت، وەك:

• مەساجكردنی ڕۆژانە: كەمێك زەیتی زەیتون بخەرە سەر پێستت و بە نەرمی مەساجی پێ بكە تاوەكو بە باشی پێست هەڵیدەمژێت.

• ماسكی شێداركەرەوە: زەیتی زەیتون لەگەڵ كەمێك هەنگوین یان ماست تێكەڵ بكە و بیدە لە دەموچاوت، بۆ ماوەی ١٥-٢٠ خولەك بەجێی بهێڵە و پاشان بە ئاوی شلەتێن بیشۆ.

• لابردنی ماكیاژ: زەیتی زەیتون وەكو لابەرێكی سرووشتیی ماكیاژ بەكار بهێنە، بەتایبەتی ماسكارای دژە ئاو، هەروەها دوور بكەوەرەوە لە بەرهەمە كیمیاییە توندەكان.

ئامادەكردنی: شیلان عەلی

Top