پردی مێژوویی بەرسیرین لە كوردستان

پردی مێژوویی بەرسیرین لە كوردستان

ئەم پردە دەكەوێتە سنووری شاری ڕواندز بە دوریی 18 كیلۆمەتر دەكەوێتە ڕۆژهەڵاتی قەزای سۆران و لە بەردەم گوندی بەرسیرین بنیاد نراوە، دوای زیاتر لە دوو سەدە ئێستاش خەڵك بۆ پەڕینەوە سوودی لێ دەبینن، ئەو پردە لە سەردەمی دەسەڵاتی میری سۆران كە بە پاشای گەورە ناسراوە دوای ساڵی 1816 ی زایینی لەسەر دەستی وەستا برایمی ماویلی درووست كراوە، بەرزیی پردەكە چوار مەتر و پانیی دوو مەترە و نیوە پردەكە پێنج پایەی هەیە، شێوەیان لە لای دواوە لولەییە، بەلای پێشەوەدا سێگۆشەیە. كەرەستەی بەكار هاتوو لەم پردەدا قسڵ و بەردە، پردەكە بۆ زیاتر لە ٢٠٠ ساڵە بەرگەی هەڕەشەكان و شەپۆلە توند و تیژەكانی ڕووبار و تۆفانی گرتووە، پردی بەرسیرین دەكەوێتە نێوان قەزای سۆران و چۆمان و لە ساڵی ١٨١٨ لەلایەن میری سۆرانەوە بە فەرمی كراوەتەوە.

 

Top