دۆزینەوەی ماسییەکی نوێ لە ئێران بە ناوی "عەلی دایی"

دۆزینەوەی ماسییەکی نوێ لە ئێران بە ناوی

 

 

میدیاکانی ناوخۆی ئێران راپۆرتی تۆمارکردنی جیهانیی جۆرێکی نوێی ماسییان بە ناوی یەکێک لە ناودارانی تۆپی پێی ئێران بە ناوی عەلی دایی بڵاوکردەوە.

توێژینەوەی هەشت ساڵەی توێژەرانی ئێرانی و ئەڵمانی لەسەر ئاوی کانی دیجلە و فورات لە وڵاتانی ئێران، تورکیا، عێراق و سوریا بووەتە هۆی دۆزینەوەی جۆرێکی نوێی ماسی، کە ئەنجامەکانی لە گۆڤاری Zootaxa بڵاوکراونەتەوە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی ئیسنا، سەید حامد موسەوی سابت، ئەندامی فاکەڵتی بەشی ماسی و فاکەڵتی سامانە سروشتییەکان، لە زانکۆی گیلان و سەرۆکی ئەم توێژینەوەیە، کە پێشتر بە هاوکاريی توێژەرانی ئەڵمانی و ئێرانی بوونی ئاوەڕۆیەکی گەورەی ئاوی ژێرزەوی  بە عەلی دایی گوتی: بە لەبەرچاوگرتنی دابەشکردنی ئەو ماسییانە لە ڕووبارەكانی پارێزگاکانی ڕۆژئاوا و باشووری ڕۆژئاوای وڵات ، ناوی زانستی جۆرێک لەو ماسییانە کە لە ڕووباری سێمەرە دەژی دەگەڕێتەوە بۆ چالاکیی مرۆیی و نیشتمانپەروەرانەی تۆپی پێ و ڕاهێنەری ناوداری وڵاتەکەمان " عەلی دایی ".

هەروەها یورگ فریهۆف، یەکێک لە توێژەرانی ئەڵمانی لە توێژینەوەکەدا، ئاماژەی بە دۆزینەوەی چەند جۆری تازەی ماسی وەك  "ماسی پشیلە" ماسی زۆڵخۆر "ماسی بەرد تراش " کرد.

ناوی زانستی جۆرێک لەو ماسییانە ( گلیپتۆتۆراکس )ـە ناوی جۆرەها لە خێزانی پشیلە ماسییە.

ناونانی دۆزینەوەی نوێ لە زانستەکانی ژیان بە ناودانانی  ناوداران و گەورەکان دیاردەیەکی سەیر نییە.  لە ڕابردوودا ماسی ڕەسەن لە ئێران بە ناوی گەورەكانەوە كراوە، وەک حافز (ماسی ڕووبار) و سەعدی (ماسی ڕەش) پەیوەست بووە.

لە نێوان یاریزانانی تۆپی پێش، لە ساڵی 2019 مێروولەیەکی زەحمەتکێش بە ناوی  ئەستێرەی میسری محەممەد سەلاحەوە ناوزەدا کرا.

سەید حامد گوتیشی: تا ئێستا عەلی دایی هیچ کاردانەوەیەکی نەبووە بەرامبەر دەست پێشخەرییەکەی دەستەی توێژینەوەی نێودەوڵەتی.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

 

 

Top