ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا سزای نوێی بەسەر ئەریتریادا سەپاند

ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا سزای نوێی بەسەر ئەریتریادا سەپاند

 

لە چوارچێوەی سزادانی حكومەتی ئەریتیریا و لە دوا هەنگاویدا، حکومەتی ئەمەریکا سزای نوێی بەسەر لەشکر و حزبی دەسەڵاتدار و دوو بەرپرسی باڵای حکومەتی ئەریتریادا سەپاندووە بەهۆی ڕۆڵیان لە ناکۆکییەکانی ئەسیوپیا.

وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوە كردووە كە ئەم سزایە بەهۆی ڕۆڵی ئەو لایەنانە بووە لە ناکۆکییەکانی ئەسیوپیا. هەروەها دەڵێت: کە هۆكاری زیاتری سەپاندنی سزاكەش لەبەر ئەوەیە كە  هێزی بەرگریی ئەریتریا سەربازەکانیان لە هەرێمی تیگرای شان بە شانی هێزەکانی ئەسیوپیا شەڕیان کردووە.

ئەو سزایانەش هەر یەك لە ڕاوێژکاری ئابووریی حزبەكە (هاگۆس گێبریهۆت کیدان) و بەرپرسی دەزگای زانیاریی ئەریتریا (ئەبراها کاسا نەماریام) یش لەگەڵ دوو كەسی دیكەی ئەریتیریایی کە پەیوەندییان بە پارتی دەسەڵاتدارەوە هەبووە دەگرێتەوە.

لەلای خۆشیەوە ئاندرێ گاکی بەرپرسی ئۆفیسی کۆنترۆڵی داهاتی بیانی لە وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا ڕوونی كردەوە كە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ئەو ئیدانەی ڕۆڵی بەردەوامی ئێریتریا دەكات کە بەشداریی توندوتیژییەکانی باکووری ئەسیوپیا دەکەن کە بوونەتە هۆكاری  ناسەقامگیریی ئەو وڵاتە.

Top