قەیرانی نوێی نیشتەجێبوون لەوڵاتی چین سەریهەڵداوەو شوێنەوارەكانی لەسەر ئابووری جیهان رەنگ دەداتەوە

قەیرانی نوێی نیشتەجێبوون لەوڵاتی چین سەریهەڵداوەو شوێنەوارەكانی لەسەر ئابووری جیهان رەنگ دەداتەوە

كۆمپانیای ئێڤەرگراندی چینی زیاتر لە 300 ملیار دۆلار قەرزی لەسەر کەڵەکە بووە، لە هاوینی ئەمساڵەوە کۆمپانیاکە لە قەرزدانەوە کێشەی بۆ دروستبووە، ناتوانێت بیانداتەوە. لە هەمان کاتدا چەندین لایەنی دیکەی چین کێشەی دانەوەی قەرزیان بۆ دروستبووە، ئەوە مەترسییەکانی زیادکردووە، که‌ لێکەوتەی ئەو قەیرانە فراوان بێت و لە دووەم گەورەترین زلهێزی ئابووری دەربچێت و لە وڵاتانی دیکە رەنگبداتەوە. ئەنجومەنی یەدەگی فیدراڵی ئەمه‌ریکا هۆشداری لە لێکەوتەکانی قەیرانی نیشتەجێبوونی چین دەدات، کە ئەگەری هەیە بۆ سیستەمی دارایی ئەمه‌ریکی درێژە بکێشێت و زیانی پێ بگەیەنێت.
قەیرانی خانووبەرە لە چین و قەرزاری گەورە كۆمپانیاكانی ئەو وڵاتە هەڕەشەیەكی جیددییە بۆ دەركەوتنی قەیرانێكی نوێ و رەنگە كریگەری لەسەر سیستەمی دارایی تەواویی چین و شوێنەوارەكانی لەسەر ئابووری جیهانی تەشەنە بكات.

Top