لەبارەی گیانلەدەستدانی ئافرەتێك لەشاری هەولێر پۆلیس ڕوونکردنەوە دەدات

لەبارەی گیانلەدەستدانی ئافرەتێك لەشاری هەولێر پۆلیس ڕوونکردنەوە دەدات


بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پاریزگای هەولێر لەبارەی گیانلەدەستدانی ئافرەتێكی تەمەن(20) ساڵان لە پەیجی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (فەیسبووک) رایگەیاندوە كە لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوتووە کە ئەو ئافرەتە به‌هۆی ده‌ستكاریكردنی ده‌مانچه‌وه لەلایان كەسێكی دیكەوە‌ گیانیله‌ده‌ست داوه.
لەروونكردنەوەكی پۆلیسی هەولێردا هاتووە كە دوای ئەوەی هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاگادار کراونەتەوە کە لە گەڕەکی سەرکارێز ئافرەتێ بە ناوی(ه.ع)تەمەن(20)ساڵ گیانیلەدەستداوەو لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەدا دەركەوتووە کە ئافرەتی ناوبراو بەهۆی دەستکاریکردنی دەمانچە لەلایەن برایەکی هاوسەرەکەی بە ناوی (ن. ر) تەمەن (13 ساڵ) گوللەیەك لەدەمانچەكە دەرچووەو بەر سەری کەوتووە لەپاشان گیانی لەدەستداوە.
شایانی ئاماژە پێكردنە دۆسیە بۆ تۆمەتبارەكە كراوەتەو ئێستا بەپێی ماددە (406) لە یاسای سزادان دەستگیركراوە و لێکۆڵینەوەش لە چۆنیەتی ڕووداوەکە بەردەوامە.

Top