یونسکۆ داوای پاراستنی کەلەپووری کلتوری ئەفغانستانی کرد

یونسکۆ داوای پاراستنی کەلەپووری کلتوری ئەفغانستانی کرد

 

 

ڕێکخراوی پەروەردەیی و زانستی و ڕۆشنبیریی نەتەوە یەکگرتووەکان (یونسکۆ) ڕۆژی پێنجشەممە یەکەم بەیاننامەی خۆی لەوەتەی تاڵیبان هاتووەتە سەر دەسەڵات لە ئەفغانستان بڵاوکردەوە و داوای پاراستنی کەلەپووری مێژوویی و کلتوریی ئەو وڵاتەی کرد.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا، بەڕێوبەری گشتی یونسکۆ داوای ڕێزگرتنی تەواوی یاسا نێودەوڵەتییەکانی کرد، لەسەر پاراستنی کەلەپوورە کلتورییەکانی ئەفغانستان و گرتنەبەری هەموو ڕێوشوێنێکی پێویست بۆ پاراستنی وێرانکاری و تاڵانکردنی.

هەروەها ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی سەر بە پاریس لە نزیکەوە چاودێریی بارودۆخی ( ئەفغانستان) دەکات و پابەندە بە گرتنەبەر هەموو ڕێوشوێنێکی گونجاو بۆ پاراستنی کەلەپوورە کلتورییە بەنرخەکانی ئەفغانستان.

بەهۆی گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییەی ئەفغانستان، هێشتا زۆرێک لە توێژەران و شوێنەوارناسان و چالاکوانانی تری کەلەپووری کەلتووری لەو وڵاتەدا ماونەتەوە، زۆربەی ڕێکخراوەکانی چالاک لەو بوارەدا خۆیان لە لێدوان بۆ میدیاکان بەدوور دەگرن.

بە گوێرەی ڕۆژنامەی ناسیونال هێشتا هیوا هەیە کە تاڵیبان وەک خۆیان لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەی ئەم دواییەدا گوتیان کەمتر توندوتیژی دژ بە شوێنەوارە مێژوویی و کولتوورییەکان بەکار بهێنن لە سەردەمی پێشوودا کە لە دەسەڵاتدا بوون.

تاڵیبان لە نێوان ساڵانی 1996 و 2001 نزیکەی دوو لەسەر سێی ئەفغانستان لەژێر دەسەڵاتی خۆیدابوو و ئەوكات چەندین شوێنەواری مێژووییان تێکشکاند، لەوانە پەیکەرێکی گەورەی بودا لە بامیان کە شوێنەواری کەلەپووری جیهانیی یونسکۆ بوو.

ڕووخاندنی پەیکەری تەمەن 1500 ساڵی ڕەخنەی بەرفراوانی نێودەوڵەتی و ئیدانەکردنی بەدوای خۆیدا هێنا.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top