بۆ دووەم جارە لە ماوەی ساڵێكدا حكومەتی كوێت دەست لە كار دەكێشێتەوە

بۆ دووەم جارە لە ماوەی ساڵێكدا حكومەتی كوێت دەست لە كار دەكێشێتەوە

سەبارەت بەو هەواڵەی كە لە هەر یەك لە ڕۆژنامەی ئەلقەبەس و ئەلڕەئی کوێتی بڵاوكراوەتەوە، ئەوە پشتڕاستكراوەتەوە كە حکومەتی كوێت دەست لەکارکێشانەوەی خۆی پێشکەشی شازادەی فەرمانڕەوا کردووە، ئەمەش لە هەنگاوێکدا کە لەوانەیە ببێتە کۆتایی هاتنی ململانێکانی نێوان حکومەت و یاسادانەرانی ئۆپۆزسیۆندا لە پەرلەمانی وڵاتەکە کە بوونەتە هۆی بەربەست لەبەردەم چاکسازییەکاندا.

هەرچەندە ئەم هەواڵە دووپاتكراوەتەوە، بەڵام  هێشتا ئەوە ڕوون نەبووەتەوە کە ئایا شازادەی فەرمانڕەوای کوێت شێخ نەواف ئەلئەحمەد ئەلسوباح، دەست لەکارکێشانەوەکەی حکومەت پەسەند دەکات یان نا. ئەمەش دووەمین جارە لەم ساڵەدا كە حکومەتی کوێت لەلایەن سەرۆک وەزیری وڵاتەکە شێج سوباح ئەل خالید ئەل سوباحدا دەست لەکاربکێشێتەوە.

ئەوەی مایەی هەڵوەستەیە ئەوەیە كە ناکۆکییەکانی نێوان پەرلەمان و حکومەت، بەربەستی لەبەردەم ئەرکەکانی یاساداناندا دروست کردووە، هەروەها کۆسپی خستبووە بەردەم هەوڵەکان بۆ باشترکردنی ئابووریی وڵاتەکە.

 

 

Top