سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە سامی سمسن، گەورە ڕاوێژکاری وەزارەتی بەرگریی به‌ریتانیا بۆ کاروباری ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا و شاندێکی یاوەری کرد،

سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە سامی سمسن، گەورە ڕاوێژکاری وەزارەتی بەرگریی به‌ریتانیا بۆ کاروباری ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا و شاندێکی یاوەری کرد،

سەرۆک مه‌سعود بارزانی پێشوازیی لە گەورە ڕاوێژکاری وەزارەتی بەرگریی به‌ریتانیا بۆ کاروباری ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا و شاندێكى یاوه‌رى كرد، شانده‌كه‌ پاڵپشتیی وڵاتەکەیان بۆ چاکسازی لە ھێزی پێشمەرگەی کوردستان دووپات کردەوە.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 8/11/2021 لە سەلاحەددین، سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە سامی سمسن، گەورە ڕاوێژکاری وەزارەتی بەرگریی به‌ریتانیا بۆ کاروباری ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا و شاندێکی یاوەری کرد، لە دیدارەکەدا کە دەیڤد ھەنت، کونسوڵی به‌ریتانیا لە ھەولێر ئامادەی بوو، بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق و ناوچەکە و ھەڕەشەی تیرۆر تاوتوێ کران، هه‌روه‌ها رۆشنایی خرایە سەر دوایین پێشھاتە سیاسیەکانی عێراق بە تایبەت قۆناغی دوای ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.

ھەر لەو دیدارەدا شاندی میوان جەختیان لەوە کردەوە کە به‌ریتانیا وەک دۆستێکی بەھێزی ھەرێمی کوردستان و عێراق دەمێنێتەوە و پاڵپشتیی وڵاتەکەیان بۆ چاکسازی لە ھێزی پێشمەرگەی کوردستان دووپات کردەوە.

Top