پەیامی پیرۆزبایی سەرۆک بارزانی بۆ سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی کوردستان

دەقی پەیامی پیرۆزبایی سەرۆک بارزانی:
بەناوی خودای بەخشندەو میھرەبان
بەڕێز د.کاوە مەحمود سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی کوردستان
بەبۆنەی ھەڵبژاردنەوەی بەڕێزتان وەک سکرتێری کۆمیتەی ناوەندیی حزبی شیوعی کوردستان و سەرکەوتنی حەفتەمین کۆنگرەی حزبەکەتان، گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی ئێوەو سەرکردایەتی و ئەندام و لایەنگرانی حزبی شیوعیی کوردستان دەکەم و ھیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.
وێڕای پێزانینم بۆ خەبات و قوربانیدانی حزبە تێکۆشەرەکەتان، ھیوادارم لە قۆناغی داهاتووی ژیانی سیاسی گەلەکەماندا بەشداریتان کاراتر بێت و لە خزمەتی پێشکەوتنی پڕۆسەی سیاسی ھەرێمی کوردستاندا بن.
مسعود بارزانی
٦ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢١