بازاڕ بۆ بەرهەمە كشتوكاڵیەكان دەدۆزرێتەوە

بازاڕ بۆ بەرهەمە كشتوكاڵیەكان دەدۆزرێتەوە

پێشانگاكانی بەرهەمە كشتوكاڵیەكان دەرفەتێكی باشە بۆ ئاشنابوونی كڕیارەكانی بەرهەمە كشتوكاڵی و ئاژەڵیەكان ، بەتایبەتی ئەو پێشانگایانەی كە بەهاوبەش لەنێوان عێراق و هەرێمی كوردستان ئەنجام دەدرێت. لەمبارەیەوە لە پێشانگە هاوبه‌شه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق، بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵی حکومەتی هەرێم، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەم پێشانگایە دەرفەتێکی گرنگە بۆ بەبازاڕکردنی بەربوومە کشتوکاڵییەکانی هەرێمی کوردستان لە ناوچەکانی دیکەی عێراق.
وەزیری کشتوکاڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، بڕیارە به‌ مه‌به‌ستی ساغكردنه‌وه‌ی به‌روبوومه‌ كشتوكاڵییه‌كان، رێککەوتنێک لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵی عێراقی واژۆ بکەین، تا بتوانرێت به‌رهه‌می جووتیارانی كوردستان له‌ ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق ساغبكرێته‌وه‌. به‌ گوێره‌ی رێككه‌وتنه‌كه‌ بەبازاڕکردنی بەرهەمی ناوچەکانی دیکەی عێراق لە هەرێمی کوردستان ئاسانكاری بۆ ده‌كرێت.

Top