دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان وەڵامی عەتا سەراوی دەداتەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە بەشی رۆژنامەوانیی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان وەڵامی لێدوانێكی عەتا سەراوی ئەندامی سەركردایەتیی یەكێتی دایەوە و تیایدا هاتووە "به زمان و ئاستێكی نزمی ده‌ربڕین، كه مه‌گه‌ر هه‌ر له عه‌تا خۆی و هاوشێوه‌كانی بوه‌شێته‌وه، چه‌ند تۆمه‌تێكی ناڕه‌وا خراوەتە پاڵ پارتیمان و ھەڤاڵ مه‌سرور بارزانی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی و سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان".
لە وەڵامەكەی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتیدا هاتووە "ئەم ئێوارەیە، كه‌سێك به ناوی عه‌تا سه‌راوی، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی، به زمان و ئاستێكی نزمی ده‌ربڕین كه مه‌گه‌ر هه‌ر له عه‌تا خۆی و هاوشێوه‌كانی بوه‌شێته‌وه، چه‌ند تۆمه‌تێكی ناڕه‌وای خسته پاڵ پارتیمان و ھەڤاڵ مه‌سرور بارزانی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان. ئه‌م چه‌ند دێڕه، وه‌ڵامی عه‌تا نییە، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش نییه كه قسه بێسه‌روبه‌ره‌كانی بنه‌ما و كاریگه‌رییه‌كیان هه‌یه، یان هه‌ر له بنه‌مادا خۆی خاوه‌نی سه‌نگوقورساییه‌ك بێت، به‌ڵكو بۆ ئه‌وه‌یه ببێته عیبره‌ت بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی تا ئه‌مڕۆش پێیانوایه ده‌توانن به جنێو و تۆمه‌تبه‌خشینه‌وه به پارتی و سه‌ركرده‌كانی، ده‌بنه شتێك و بازاڕیان گه‌رم ده‌بێته‌وه".
هەروەها نووسیویەتی "ئاشكرایه كه به‌م تۆمه‌ت و قسه بێ بنه‌مایانه، ناوبراو ده‌یه‌وێت فه‌زیحه‌ت و تاوانی گه‌وره‌ی ژه‌هرخواردكردنی سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی له‌بیر خه‌ڵك به‌رێته‌وه، دووریش نییە خۆی بۆ جێگرتنه‌وه‌ی ژه‌هرفرۆشه‌كان دانابێت، به‌ڵام با بزانێت نه‌ك هه‌ر جه‌ماوه‌ری پارتی، بگره خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ی خۆی، باش ده‌زانن عه‌تا سه‌راوی كێیه و چیه و چه‌ندی له‌باردایه، بۆیه گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ سه‌ر سه‌نعه‌ته كۆنه هه‌رزانه‌كه‌ی په‌لاماردانی ناحه‌قی پارتی، چه‌ند دادی خه‌ڵكانی دیكه‌ی داوه، هه‌ر هێنده‌ش دادی ئه‌و ده‌دات. ته‌نیا وه‌ڵامی ئێمە سه‌باره‌ت به‌و تۆمه‌ت و قسانه، وه‌ك هه‌میشه، پارتی و دامه‌زراوه‌كانی په‌نا بۆ یاسا ده‌به‌ن و ناوبراو ده‌ده‌نه دادگا، جا با له‌وێ دیفاع له خۆی بكات و تۆمه‌ته‌كانی بسه‌لمێنێت".
دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی لە كۆتاییدا نووسیویەتی "ڕه‌نگه خراپیش نه‌بێت گه‌ر له كۆتاییدا نه‌سیحه‌تێكی بكرێت: به‌خۆبادان و قسه‌ی نزم و ڕه‌فتاری نابه‌جێ، كه‌س نه‌بووه‌ته پاڵه‌وان، ناشبێت. ئه‌و جۆره له قسه‌كردن و تۆمه‌تبه‌خشینه‌وه‌یه، ئه‌و هه‌ڕه‌شه و په‌نجه ڕاوه‌شاندنه، نه‌ك هه‌ر باویان نه‌ماوه و كه‌س باوه‌ڕیان پێناكات، بگره خه‌ڵك به خۆنواندن و دواكه‌وتوویی ده‌زانن و گاڵته‌یان پێدێت".