ئەمریكا... بڵاوكردنەوەی بەڵگەنامەكانی هێرشەكەی سەر كاپیتۆل

ئەمریكا... بڵاوكردنەوەی بەڵگەنامەكانی هێرشەكەی سەر كاپیتۆل

دۆسێیەكی دادوەری کە ڕۆژی شەممە بڵاوبووەوە وردەکاریی ئەو بەڵگەنامانەی ئاشکرا کرد کە پەیوەندیی بە هێرشەکەی سەر کاپیتۆلەکەوە هەیە کە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، کە پەنای بۆ دادگا بردووە، هەوڵی شاردنەوەی داوە.

ترەمپ سکاڵای دادگایی لەسەر ئەوە کرد کە هەندێک بەڵگەنامەی کۆشکی سپی پەیوەست بە هێرشی لایەنگرانی بۆ سەر کۆنگرێس لە 6ی کانوونی دووەمدا بهێڵێتەوە بۆ ڕێگریکردن لە کاری لیژنەی پەرلەمان بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕۆڵی ترەمپ.

لەو سەدان لاپەڕەی بەڵگەنامەیەی کە نایەوێت ئاشکرایان بکات، کارنامەی ڕۆژانەی کۆشکی سپییە کە دزە بە کار و چالاکیەکانی سەرۆک لیست دەکات، وەک کۆبوونەوەکان یان پەیوەندییە تەلەفۆنییەکانی، بە گوتەی جۆن لێستەر سەرۆکی بەشی بەڵگەنامەکانی سەرۆکایەتیی ئەرشیفی نەتەوەیی کە ناوەکەی لە فایلی دادوەریدایە.

هەروەها لیستەکە بەڵگەنامەی چەندین یاریدەدەری تێدایە، وەک ڕاوێژکاری پێشووی ڕۆژنامەوانیی کۆشکی سپی کایلی ماکنالی و ڕاوێژکاری ستیفن میلەر یان سەرۆکی پێشووی ئەركان ستاف مارک میدۆوس، كە یەکێکە لەو كەسانەی ترەمپ داوای لێ کرد کە ئامادەبوونی لەبە دەم  لیژنەی لێکۆڵینەوە فەرامۆش بكات.

بەپێی دۆسێیە دادوەرییەکە، دۆناڵد ترەمپ، هەروەها بەدوای ئەوەدا بووە کە "پێشنووسی وتارەکان، تێبینیەکان، ئاڵوگۆڕەکان بە نهێنی بهێڵێتەوە، پەیوەست بە 6ی کانوونی دووەم یان یاداشتێک لەسەر "دادگاییکردنێکی گونجاو" دژ بە چەند ویلایەتێک کە جۆ بایدن لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی سەركەوتنی تێدا مسۆگەر كردن.

جێگەی وەبیرهێنانەوەیە لە (6) ی نۆڤەمبەردا هەزاران لایەنگری سەرۆکی پێشووی کۆمار بۆ ڕێگریکردن لە پشتڕاستکردنەوەی کۆنگرێس لەسەر سەرکەوتنی سەرۆکایەتیی دیموکرات جۆ بایدن، هەڵیانکوتایە سەر کاپیتۆل.

 

 

 

Top