كوردستانێكی ته‌باوبه‌هێز به‌رامبه‌ر عێراق
هه‌روه‌ها هه‌رێمی كوردستان وه‌ك قه‌واره‌یه‌كی نیمچه سه‌ربه‌خۆیی له ماوه‌ی 30 ساڵی رابردوو ، دوای خه‌بات و قوربانیدانێكی زۆر و پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تیی بۆ دروستكردنی نه‌وایه‌كی ئارام به بڕیاری 688 ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له س5/4/1991 و دانانی هێڵی 36 به سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مه‌ریكا ، فه‌ره‌نسا و بریتانیا ، دوای ئه‌نجامدانی یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردن له رۆژی 19/5/1992 بووه خاوه‌ن یه‌كه‌م حكومه‌تی كوردستان و له‌لایه‌ن وڵاتانی ناوچه‌كه‌و نێوده‌وڵه‌تییه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت .
له پرۆسه‌ی ئازادی عێراقیش له ساڵی 2003 وه‌كو به‌شێكی گرنگ و ناوه‌ندێكی كاریگه‌ر بۆ ئۆپۆزه‌سیۆنی عێراق و ڕووخانی ڕژێمی سه‌دام حوسێن ڕۆڵی هه‌بوو ، و له ماوه‌ی 18 ساڵی رابردوویی رووخانی رژێمی به‌عس و هاتنه سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی عێراقی نوێی كه له سه‌ر بنه‌مای شه‌راكه‌ت، ته‌وافوق، ته‌وازن و دواتر ده‌ستووری هه‌میشه‌یی كه به‌رێژه‌ی80% گه‌لانی عێراق ده‌نگیان له‌سه‌ری دا به گه‌لی كورده‌وه وه‌ك دووه‌م گه‌وره نه‌ته‌وه له سه‌ر ئاستی عێراقدا . كه گه‌لی كورد بناغه‌دانه‌ری سه‌ڕه‌كیی عێراقی نوێی بوو به ئومێدی به‌ده‌سهێنانی مافه‌ره‌واكانی. به‌تایبه‌ت مادده‌ی 140 ی ده‌ستوور ئه‌گه‌رچی له ماوه‌ی ڕاگوزه‌ریشدا ماده‌ی 58 بوو جێبه‌جێ نه‌كرا ئه‌م كابینه‌و ئه‌و كابینه‌ی پێ كرا ، به‌ڵام پێه‌وانه‌ی شۆڤێنیه‌كان كه ده‌ڵێن ماده‌كه به‌سه‌رچووه ، به‌ڵام ئه‌و شایسته‌یه‌كی ده‌ستووری و یاساییه و مافێكه كه وه‌ك قه‌رزێك وایه هه‌ر ده‌بێت بدرێته‌وه وبه‌ده‌ست بێته‌وه.
له ساڵی 2013 وه حكومه‌ته‌كانی عێراق شه‌راكه‌ت و ته‌وافق و هاوسه‌نگییان فه‌رامۆش كرد و زۆر قه‌یران و كێشه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان و هه‌تا به‌رامبه‌ر پێكهاته‌كانی غه‌یره شیعه‌ش دروستكردن كه خزمه‌تی یه‌كڕیزی و پێكه‌وه‌ژیان له عێراق نه‌كرد له‌وه‌یه ئه‌م قه‌یرانانه هه‌ندێكی لایه‌نی هه‌رێمیش هۆكاری بووبێت .هه‌روه‌ها له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی شه‌ڕی جیهانی رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش ، هه‌رێمی كوردستان بووه په‌ناگه و شوێی حه‌وانه‌وه‌ی په‌نابه‌ر ان ، هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بووه شوره‌ی پۆڵایین بۆ پارێزگاریكردن له خاكی پیرۆزی كوردستان و ئینجا كه‌ركووك وناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم تا پاراستنی هه‌موو مرۆڤایه‌تی له هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆریستان .
هه‌ر دووای ته‌واوبوونی شه‌ڕی داعش نیازی ڕاسته‌قینه‌ی حكومه‌تی شیعه ده‌ركه‌وت، ئه‌وه‌بوو به هاوكاری ئێران و به زانین و چاوپۆشیكردنی ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا و توركیا، له شانزه‌ی ئۆكتۆبه‌ردا په‌لاماری كه‌ركوك درا، و نیازی ڕاسته‌قینه‌ی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێڕاق گرتنی سنووره‌كان بوو، به‌ڵام ئه‌م نیازه و پلانه‌یان به خۆڕاگری هێزی پێشمه‌رگه سه‌ری نه‌گرت.دوای ئه‌وه‌ی ده‌ركه‌وت كه به هێزی سه‌ربازی هه‌رێمی كوردستان كۆنتڕۆل ناكرێت، ئاراسته‌ی سیاسی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی له عێراقدا هاوكات له گه‌ڵ سیاسه‌تی گوڕانكاری دیموگرافی و به عه‌ره‌بكردن و شیعه‌گه‌ری له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، په‌یڕه‌كردنی فشاری سیاسی جۆراجۆر و به‌كارهێنانی موچه و بودجه و بابه‌تی نه‌وت له ململانێی سیاسی‌دا بوو. به‌ڵام ئه‌و سیاسه‌ته‌شیان به خۆڕاگری و سیاسه‌ت و دیپلۆماسی سه‌ركردایه‌تیی سیاسی هه‌رێم شكستخواردبوو.
بۆ قۆناغی ئێستای دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی 10ی 10ی 2021 به‌تایبه‌ت كه گه‌لی كورد خاوه‌نی 63 كورسی په‌رله‌مانییه، پێوسته مێژوویی رابردوو، ناته‌بایی و خراپه‌كاری هه‌ندێك په‌رله‌مانتار و لایه‌ن كه جگه له زیانگه‌یاند به مافه‌ره‌واكانی هه‌رێمی كوردستان و لاوازكردنی پێگه‌ی كورد هیچ سوودێكی دیكه‌ی نه‌بوو، ده‌توانرێت به یه‌كهه‌ڵوێستی ڕۆڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه ببینن له پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراقدا و پێداگیری بكه‌ن له جێبه‌جێكردن ده‌ستووری عێراقدا.. چونكه ئیتر گه‌ل و پێكهاته‌كانی عێراق له شه‌ڕی تایفی و مه‌زهه‌بی و شه‌ڕ بێزار بوونه‌ته‌وه ، ئێستاكاتی ئه‌وه‌یه كه كێشه و مڵمڵانێیه‌كان به‌لاوه بنرێن و ڕێگری له ده‌ستوه‌ردانی وڵاتانی بگیرێت .
مافه‌ره‌واكانی گه‌لی كورد ، به‌تایبه‌ت پرسی خاك كه چه‌ندین ساڵه حكومه‌ته یه‌ك له‌دوای یه‌كان خۆیان له جێبه‌جێكردنی ده‌شاڕنه‌وه ، به‌دوور بگڕن ، چونكه بارودۆخی سیاسی ، ئه‌منی و ئابووری عێراق به خراپترین و ناسكترین بارودۆخدا گوزه‌ر ده‌كات و پێوسته چیتر به‌ربه‌رست له به‌رده‌م پرۆسه‌ی شه‌ڕاكه‌ت ، ته‌وافق ، ته‌وازن و جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور دروست بكرێت ، به‌تایبه‌ت كاتی ئه‌وه هاتووه كه به‌رژوه‌ندییه باڵاكانی گه‌ل و نیشتیمان پێش هه‌موو به‌رژوه‌ندییه‌كی دیكه بكرێت و به‌یه‌ك ده‌نگ و یه‌كهه‌ڵوێست له به‌غدا هه‌وڵه‌كان بۆ جێبه‌جێكردن و به‌ده‌سهێنانی مافه‌ره‌واكانمان بێت .بۆیه، ته‌نیا كوردستانی ته‌با و به‌هێز بۆ به‌غدا پێوسته..