به‌قه‌زابوونی ناحیه‌ی عه‌نكاوه‌ و پیرمام لەلایەن ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر پەسندكرا

به‌قه‌زابوونی ناحیه‌ی عه‌نكاوه‌ و پیرمام لەلایەن ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر پەسندكرا

ئەنجوومەنی پارێزگای ھەولێر لە 25/10/2021 لە كۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا دەنگی له‌سه‌ر بڕیاری به‌قەزابوونی ناحیه‌ی عه‌نكاوه و پیرمام‌ دا لەپاشان بڕیارەكیان په‌سه‌ندكرد.
دووشه‌ممه‌ 25/10/2021 له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر ده‌نگ له‌سه‌ر بڕیاری به‌قه‌زابوونی هه‌ردوو ناحیه‌ی عه‌نكاوه‌ و پیرمام درا كە به‌ كۆی ده‌نگی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا به‌قه‌زابوونی هه‌ردوو ناحیه‌ په‌سه‌ند كران.
شایانی ئاماژەپێكردنە كە له‌ 4/10/2021 رێزدار مه‌سرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان له‌ سه‌ردانێكیدا بۆ ناحیه‌ی عه‌نكاوه‌ بڕیاری به‌قه‌زابوونی عه‌نكاوه‌ی دا و بۆ ئه‌و مه‌به‌ستەش‌ وه‌زیری ناوخۆ و پارێزگاری هه‌ولێری راسپارد بۆ ڕێكاره‌ یاساییه‌كان كە ژماره‌ی دانیشتوانی عه‌نكاوه‌ 40 هه‌زار كه‌سه‌ و 90%ی كریستیان و 10%ی موسڵمانن كە له‌ ساڵی 1956ه‌وه‌ بووه‌ته‌ ناحیه‌.

Top